riklam

ئەڵمانیا.. 600 گەشتی ئاسمانی هەلدەوەشێتەوە

جیهان 03:08 PM - 2019-01-10
.

.

ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە دەسەلاتدارێتی فرۆکەوانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنج شەممە10ی كانونی دووەمی 2019 ڕایگەیاند نزیکەی 600 گەشتی ئاسمانی فرۆکەخانەکانی بەهۆی مانگرنی کرێکارانی ئاسایشی ئەو فرۆکەخانانەوە ڕادەگیرێ مانگرتنەکەش فشارێکە لەسەر ئیدارەی یەکێتی سەلامەتی ئاسمانی بۆ زیادکردنی کرێی کارکردن.

لەم بارەیەوە سەندیکای "فێردی" کەبەگەورەترین سەندیکا خزمەتگوزاریەکانی ئەڵمانیا ناسراوە مانگرتنی دەستەی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی"دوسلدۆرف و کۆڵن و شتوتگارت"ی پشتڕاستکردەوەو هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ کەمی کرێی کارکردن.

هەمانکات سەرۆکی یەکێتی سەندیکاکانی ئەڵمانیا "ڕالف بایزل"سەبارەت بەم مانگرتنە وتی: دوای ئەوەی کەلەمانگرتنەکەدا زیادەڕۆیی و هەڵەشەیی و نابەرپرسیارێتی بینراو بەو هۆیەشەوە  هەندێک زیان بەر فرۆکەخانەکان کەوتوە لەکاتێکدا فرۆکەخانەکان لایەنی کێشەکەنین, ئەمە جگەلەوەی کە وێنایەکی خراپی ئەڵمانیا پیشان ئەدات و لەکۆی 111 هەزار گەشتیار بەتەنیا فرۆکەخانەی دوسلدۆرف 58 هەزارو شەش سەد گەشتیار بەپێی داتاکانی فرۆکەخانەکە زەرەرمەند بوون.

مانگرتنەکە یەک ڕۆژ دەخایەنێت بەلام  سەندیکای فێردی ئاماژەی بەئەگەری ڕاوستانی گەورەتری گەشتەکانداوە لەهەفتەی داهاتودا ئەگەر بەدەنگ داوای مانگرتوانەوە نەچن "لەکاتێکدا کەیەکێتی ئەڵمانی بۆ کۆمپانیاکانی سەلامەتی ئاسمانی هیچ کاردانەوەیەک و پێشوازیەکی لەداوای مانگرتوان نەکردوە پێ دەچێت لەهەفتەی داهاتودا گەر بەدەم داوای مانگرتوانەوە نەچن ئەو مانگرتنە فرۆکەانەکانی "تیگل"ی بەرلین و چەندین فرۆکەخانەی تر بگرێتەوە.

دانوساندنەکانی نێوان سەندیکای فێردی و یەکێتی سەلامەتی ئاسمانی سەبارەت بەکرێی کارکردن شکستی هێناوەو ئەمە وایکردوە سەندیکای "فێردی" هۆشداری بدات سەبارەت بەخۆپیشاندان و مانگرتنی گەورەتر لەپێناوی چاک کردنی باری ژیان و کرێی کارکردنی 23 هەزار کرێکاری سەلامەتی ئاسمانی و دیاریکردنی  لانی کەمی سەعاتی کارکردن بە 20 يورو.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:
س: کەناڵی فەرمی ئەڵمانیا ARD

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket