riklam

پەرلەمان لەبارەی بودجەوە لەكۆبوونەوەدایە

عیراق 02:39 PM - 2019-01-10
.

.

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دەستیپێكردو گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عیراق و یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی دەكرێت.   

لەوبارەیەوە، حسێن نەرمۆ، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی كۆبوونەوەكەوە، بە PUKmediaی راگەیاند: كۆبوونەوەی پەرلەمان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی و رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دەستپێكردوە.

وتیشی: بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە، تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی تێدا نیە، بەڵكو گفتوگۆكانی پەرلەمان تایبەت دەبێت بەپرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عیراق.

ئەوەشی وت: لەكۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پێشنیاركراوی یاسای خزمەت و خانەنشینی سەربازی ژمارە 3ی ساڵی 2010ش دەكرێت. 

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket