riklam

سلێمانی.. ئاسایش و پۆلیسی پلانی نوێ داده‌نێن

کوردستان 01:19 PM - 2019-01-10
.

.

به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی ساڵی نوێ و زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی و پاراستنی سه‌روماڵیان له‌ سنوره‌كه‌دا، ئاسۆ ته‌ها عبدولكه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی و لیوا حسن نوری محمد به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی  كۆبونه‌وه‌.

 ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10-1-2019 له‌ بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عبدولكه‌ریم و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لیوا حسن نوری محمد  به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و  عه‌مید  خالید محمد قادر  به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشار به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانی ساڵی نوێ و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی و ره‌خساندنی كه‌شێكی ئارام و خۆش گوزه‌ران بۆ هاووڵاتییان و پاراستنی سه‌روماڵیان له‌ سنوره‌كه‌دا و بۆ به‌گژدا چوونه‌وه‌ی هه‌موو كارێكی نایاسایی و تاوانكاری كۆبوونه‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی باری ئه‌منی شاری سلێمانیان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ وه‌ك یه‌ك ده‌زگای نیشتمانی  و یه‌ك تیم كاربكه‌ن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتییاندا بن.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket