په‌روه‌رده له ناسریه..!!
بیروڕا 01:00 PM - 2019-01-10.
پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌عێراق له ئێستادا به‌شپه‌رزه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌شێوه‌یه‌ك جێی چاوی تێدا نیه پاساوی شپرزه‌یی هه‌ندێك ده‌ڤه‌ر هه‌ژمونی داگیركاری داعشه، له وتارێكدا ئاماژه‌مان به موێڵدا، به‌ڵام به پێی به‌دواداچونمان ده‌ركه‌وت هه‌موو شاره‌كان هاوشێوه‌ن، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه شاری ناسریه‌ش به نمونه ده‌هێنینه‌وه، ئه‌و شاره‌ش كێشه‌ی زۆر هه‌یه كه هه‌رگیزیش له لایه‌ن داعشه‌وه داگیرنه‌كراوه، كه‌وایه سه‌رچاوه‌ی شپرزه‌ییه‌كه خودی حوكمه‌ته، كه‌سایه‌تی و په‌روه‌رده‌كارانیش هۆكاره‌كه‌ی بۆ پلانی سه‌رپێی و خێرا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، جه‌ختیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و شێوه پلانه وایكردووه په‌روه‌رده له‌ناو گێژاوێكدا بێت، ئاسۆی گێڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر شاڕێگه‌ی خۆی ئاسان نه‌بێت، له‌وباره‌یه‌وه كادیرێكی پیشه‌یی مامۆستایانی شاری ناسریه ده‌ڵێت، ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ریده‌كات، زۆر شپرزه‌یه و په‌له پروزێی پێوه دیاره و دووره له پیشه‌یی بوون، بۆیه عێراق به‌پێی ریزبه‌ندی فێركردنی جیهانی له دوا خانه‌كاندایه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت خاوه‌نی بڕیار كه‌سانێكن دوورن له واقیعی په‌ره‌وه‌رده‌یی، به‌پێی پشك پشكێنه و حیزبایه‌تیه‌وه دیاری كراون نه‌ك به‌پێی پله‌به‌ندی فێركاری و هه‌ڵكه‌وتن له‌نێو پرۆسه‌كه، له درێژه‌ی رایه‌كانی وتی، ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوێسته كردنه به‌رده‌وام داوا له‌مامۆستا ده‌كرێت به‌رهه‌می باشی هه‌بێت، بێ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت به تایبه‌تی یان ده‌وڵه‌ت به‌گشتی پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی پێویست فه‌راهه‌م بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستا ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، پێویسته بوترێ شێوازی دیاریكردنی ئه‌و به‌رپرسانه و مامه‌ڵه‌كردنی ناته‌ندروستیان ، لێكه‌وته‌ی خراپی لێكه‌وتۆته‌وه، ته‌نها له جومگه‌یه‌كدا نه‌وه‌ستاوه به‌لكو كۆی جومگه‌كانی گرتۆته‌وه، بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه ئاماژه به چه‌ند خاڵێك ده‌ده‌م،
1- ژماره‌ی دانیشتوان به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه كه‌چی بینا و باڵه‌خانه‌كان هه‌ر هی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانه، بۆیه به‌ناچاری په‌نا بۆ زیاد كردنی ده‌وام بۆ دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی ده‌برێت، هه‌موش ئه‌وه ده‌زانن ئه‌وه ده‌بێته هۆكاری لاوازی و به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئامانجی پێویست، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین به‌پێآ یاسا، خوێندن به خۆڕاییه و حكومه‌ت ده‌بێت هه‌موو پێداویستیه‌كان دابین بكات، كه‌چی ئه‌وه بۆته درۆیه‌كی به‌ئاشكرا، له (10) ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی درابێت ته‌نها رێژه‌یه‌ك له كتابه‌كانی خوێندن بووه، نه قه‌له‌م نه ده‌فته‌ر نه‌پێداویستیه‌كانی خوێندن نه‌دراوه.
2- پرۆگرامه‌كان به پاساوی بوونی چه‌ند هه‌ڵه و تێبینیه‌ك، هه‌موو ساڵێ چاپی تازه له ئوردن و لوبنان ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌شی ده‌زانین ئه‌وه ده‌ستێكی له‌پشته و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نه، هه‌موو ساڵێش زیاد له دوو مانگ له‌دوای ده‌سپێكی ساڵی خوێندنه‌وه گه‌یشتوه.
3- كێشه‌كه‌یتر هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری به‌رده‌وام له پرۆگرامه‌كان، مامۆستایانخولیان بۆ ناكرێته‌وه تاوه‌كو له لایه‌ك ئاستی زانستیان به‌رز بێته‌وه له لایه‌كیتر ئاشنا بن به‌و گۆڕانكاریانه و بتوانن به‌دروستی بیگه‌یێننه قوتابیان و خوێندكاران، له‌ئێستادا هه‌ست ده‌كرێـت بۆشاییه‌ك له‌نێوان مامۆستایان و خوێندكاران‌دا هه‌یه، تێش نه‌گه‌یشتوین بۆ وا ده‌كرێت.
دوا سه‌رنجی ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه و ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌ستێكی له پشته و ده‌یانه‌وێت په‌روه‌رده به‌و شه‌ق و شڕه‌ی خۆی بمێنێته‌وه مه‌به‌ستیشیان مۆنۆپۆڵكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه تا مه‌ودایه‌كی دوورتر.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مامۆستایه‌كی به‌ئه‌زمون ده‌ڵێت خه‌ریكه هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌بنه‌وه سێ ده‌وامی، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆر خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌شه‌وانه‌كان زۆر كه‌مده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له(25)ده‌قیقه تێپه‌ڕ ناكات، چونكه له‌كاتژمێر
(8)به‌یانیه‌وه تا (4.45)ده‌قیقه‌ی ئێواره ده‌بێت سێ ده‌وام بكرێت، ئه‌مه وا ده‌كات قوتابیان په‌نا ببه‌نه به‌ر وانه‌ی تایبه‌ت ، خه‌رجی ئه‌وه‌ش زۆر ده‌وستێته‌وه له‌سه‌ر كه‌سوكاریان، زۆری پشوه‌كانیش زیاتر پرۆسه‌ی ته‌ڵخ و بێ به‌رهه‌م كردووه، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه بڕیار و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت بونه‌ته هۆكار بۆ شپرزه‌بوونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت سه‌پاندنی سیسته‌می كورسات بێ ئه‌وه‌ی هه‌ژمار بۆ ژماره‌ی قوتابیان و ئاستی مامۆستا بكرێت، ده‌ڵێت هێشتا زۆر زوه بۆ عێراق چونكه به‌شێكی به‌رچاو له‌قوتابیان وه‌كو پێویست به‌هره‌مه‌ندنابن، له درێژه‌ی بۆچونه‌كانی ئاماژه‌ی به‌بڕیارێكی خراپی وه‌زاره‌ت دا، تایبه‌ت به زیادكردنی نمره بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كه ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر حسابی زانست و زانیاریدایه نابێت له‌په‌روه‌رده‌دا ئیمتیاز له‌سه‌ر حسابی زانست و مه‌عریفه‌تدا بدرێت، كۆتا وته‌شی ئه‌وه‌بوو به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌و شاره ده‌گوزه‌رێت نمونه‌ی هه‌موو عێراقه به گشتی.
هاوڵاتیه‌كی شاری ناسریه ده‌ڵێت خزمه‌تگوزاری له‌نێو قوتابخانه‌كان به‌ته‌واویه‌ت نیه ، وه‌ك شوێنی سه‌رئاوكردن، ئاوی خواردنه‌وه‌ی خاوێن، شكان و نه‌بوونی جامی په‌نجه‌ره‌كان كه هۆكارن بۆ پاراستن منداله‌كانمان له‌گه‌رمای هاوین و سه‌رمای زستان هه‌روه‌ها لاوازی ئاستی به‌شێك له‌مامۆستایان و زۆری ژماره‌ی قوتابیان له‌هۆبه‌كان كه له زۆر ناوه‌ندی خوێندندا ده‌گاته(50) قوتابی و زیاتر، ئه‌وه‌شی وت كه‌سوكاری قوتابیانیش ده‌بێـت هاوبه‌ش كرداره‌كی بن له په‌روه‌رده‌كردن، جێگای داخه زۆر جاران له‌بری هاوكاری توندوتیژی به‌كارده‌هێنن، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت دڵ ده‌سوتێنێت كه په‌روه‌رده به‌رهه‌مێكی به‌رچاوی نیه جگه له ده‌رچواندنی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام له‌بواری زانستی و مه‌عریفیدا شتێكی‌تر نیه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه مامۆستایه‌كی خانه‌نشینی شاری ناسریه ده‌ڵێت، به‌پێویستی ده‌زانم په‌روه‌رده له‌و واقعیه‌ی تێیكه‌وتوه ده‌ربهێنرێت، ئه‌وه‌ش به‌بایه‌خدان به هه‌رسێ بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده كه بریتین له ( ره‌گه‌زی مرۆیی، بینا و باڵه‌خانه، پرۆگرام) بدرێت، مه‌به‌ست له‌ره‌گه‌زی مرۆیی (مامۆستا+قوتابی) جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه هه‌ر كه‌موكوڕیه‌ك له‌و سێ كۆمه‌ڵه‌یه هه‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی په‌ره‌وه‌رده، به‌وته‌ی ئه‌و به‌شێك له‌مامۆستایان كه ده‌رچوی په‌یمانگای مامۆستایانی ئێوارانن، به هۆی هه‌ژمونی مه‌زهه‌بی و به‌ڕگیری، له لایه‌ك ئیمكانیاتی په‌روه‌رده‌ییان لاوازه له لایه‌كیتر وابه‌سته‌ی شێوه توندڕه‌ویه‌ك بوون، بۆیه ده‌بینین یه‌كێك له‌وانه‌به‌قوتابیه‌كانی ده‌ڵێت پێكهاته‌ی سائیبه كافرن و ناچنه به‌هه‌شت، ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه هه‌یه دیاره بینا و باڵه‌خانه‌ش كه‌موكوڕی زۆریانهه‌یه به‌جۆرێك به‌شێك هه‌تا ئێستا كه ساڵی له (2018)داین هه‌ر خشت و قوڕن چه‌ندێكیش كه‌رڤانه‌ی خراپن به‌كه‌ڵكی خوێندن نایێن، به‌شێك له‌كێشه‌كانیشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕڕنده‌وه پرۆگرامه‌كان به‌رده‌وام گۆڕانكاریان تێدا ده‌كرێت بی َئه‌وه‌ی مامۆستایان به‌رهه‌ڤ و ئاماده‌بكرێن بۆ ئه‌و گۆڕانكاریه، له‌كۆتاییداده‌ڵێت په‌ڕاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له‌و ته‌نگژه‌یه به‌هه‌ڵهێنانی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌بێت:
1- زیادكردنی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی ده‌ست پاك و پرۆفیشناڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌بوار و بابه‌تی پێویستدا به‌كاری بهێنرێ.
2- هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوان بۆ كردنه‌وه‌ی خول بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر و مامۆستایان، وانه‌بێژه‌كان له‌یونسیف بن چونكه ئه‌وان شاره‌زایی زیاتریان هه‌یه .
3- دانانی سنورێك بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی تێزی توندڕه‌وی و مه‌زهه‌بی له‌نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندنبه‌كارده‌هێنن.
دیاره من مه‌به‌ستم له‌خستنه‌ڕوی ئه‌و كێشانه‌له پرۆسه‌ی په‌روه‌ده‌ی عێراق، هێنانه‌وه‌ی نمونه‌ی موێڵ له وتارێكی پێشوم و ئێستاش ناسریه، بۆ ئه‌وه‌یه به هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی په‌وره‌رده و خوێندنی باڵا بڵێم، ئاگاداری وردی پرۆسه‌كه بن له هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه نێو ئه‌و مه‌نگه‌نه‌یه و تونێله ئه‌و دیو تاریكه‌كه كه به‌داخه‌وه له‌ئێستادا هه‌ندێك دیارده‌یله‌و شێوه‌یه هه‌یه .
نوسینی / عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18