riklam

لۆگۆی كۆمپانیای Audi له‌چیه‌وه‌ هاتووه‌؟

هەمەرەنگ 12:43 PM - 2019-01-10
.

.

كۆمپانیای Audiزیاتر له‌ سه‌د ساڵه‌ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل ده‌كات و پارێزگاری له‌ ناوبانگی خۆی ده‌كات، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین ئۆتۆمبێلی به‌هێزو ناوازه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌.

لۆگۆی Audi یه‌كێكه‌ له‌ هێما و نیشانه‌كانی كۆمپانیاكه‌، زۆرێك له‌ خه‌ڵكی پێیان وایه‌ ئه‌و لۆگۆیه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیاد، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌واو هه‌ڵه‌یه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌ نێوان لۆگۆكه‌ و یاری ئۆڵۆمپیادا نییه‌.

چیرۆكی Audi ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ده‌یه‌ی سێیه‌می سه‌ده‌ی رابردوو، به‌ دیاری كراوی ساڵی (1932)كاتێك كۆمپانیاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هۆرش و DKW و وندیر یه‌كی گرت، ئه‌م یه‌ك گرتنه‌ بووه‌ هۆی كۆمپانیایه‌ك به‌ ناوی Auto Union . 

له‌و كاته‌دا ئه‌م لۆگۆیه‌ی ئه‌ودی  كه‌ چوار بازنه‌یه‌ بۆ گوزارشت له‌و یه‌كگرتنه‌ دروست كرا، هه‌ر بازنه‌یه‌كیش ئاماژه‌یه‌ بۆ یه‌كێك له‌ كۆمپانیاكانی ناو Auto Union، كه‌ بریتین له‌ چوار كۆمپانیا و چوار بازنه‌شیان بۆ دانراوه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ دواییدا ئه‌م یه‌كگرتنه‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌ودی لۆگۆیكه‌ی هه‌ر پاراست و ده‌ستكاری نه‌كرد.

PUKmedia   و/ گۆران قادر

سه‌رچاوه‌: المربع نت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket