riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ بودجه‌ كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 10:18 AM - 2019-01-10
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك ده‌كات له‌ناویاندان پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019 ی عیراقه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆببێته‌وه‌و تێیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019ی عیراق بكرێت.

له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی پشكی كورد له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌ن وتی: تائێستا هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌سه‌ر پشكی كورد له‌ بودجه‌دا نه‌هاتووه‌و گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غداش له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامیی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌رچاو رونییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ لای په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌و هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون كه‌ ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتیس عیراق بكرێت، به‌ڵام من پێم وایه‌، تا ئه‌و بابه‌ته‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق یه‌كلا نه‌بێته‌وه‌، باش نیه‌ رێگه‌ بدرێت بخرێته‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket