كیسی چه‌وری سه‌ر چاو چیه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
هەمەرەنگ 09:59 AM - 2019-01-10.
ئاوسانی چاوه‌كان به‌هۆی كیسی چه‌وری یه‌وه دیارده‌یه‌كی باوه و توشی زۆركه‌س ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار‌و سوربوونه‌وه.
دكتۆر هێمن ره‌وف ره‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشییه‌كانی چاو باس له هۆكاری دروستبوونی كیسی چه‌وری سه‌ر چاو شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ده‌كات " پێڵوی چاو بریتیه له به‌رگێكی ته‌نكی پێست كه‌چاو داده‌پۆشێت، هه‌روه‌ها پێڵوی چاو فرمێسك به‌سه‌رچاودا بڵاوده‌كاته‌وه‌و له‌كاتی تروكاندندا به‌هۆیه‌وه چاو به‌ته‌ڕی ده‌مێنێته‌وه و ووشك نابێته‌وه.
له‌ناو پێڵوی چاودا چه‌ند جۆرێك له ڕژێن هه‌یه، وه‌ك (چه‌وریه ڕژێن) كه كاریان ده‌ردانی چه‌وریه بۆناو فرمێسك و هه‌ركاتێك هه‌وكردن یان تێكچوون له‌م ڕژێنانه‌دا ڕووبدات ئه‌وه به‌شێوه‌ی كیس یان گرێ یان سوربوونه‌وه له‌سه‌ر پێڵوی چاو ده‌رده‌كه‌وێت.
كیسی چه‌وری چاو بریتیه له گرێیه‌ك كه‌له‌سه‌ر یه‌كێك له پێڵوه‌كانی چاو دروست ده‌بێت، كاتێك كه ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ورییه ڕژێنه‌كانی پێڵوی چاوه‌وه ده‌رده‌درێن كۆ ده‌بێته‌وه به‌هۆی گیرانی چه‌ورییه ڕژێنه‌كان، زیاتر له‌یه‌ك كیسی چه‌وری بۆی هه‌یه دروست ببێت له‌هه‌كان كاتدا له‌سه‌ر پێڵوی چاو،كیسی چه‌وری چاو له هه‌موو ته‌مه‌نێك دا ڕووده‌دات له منداڵ و گه‌وره‌دا ".
ده‌رباره‌ی هۆكارو نیشانه‌كانی دكتۆر هێمن وتی:" هۆكاری تایبه‌ت به تووش بوون به‌كیسی چه‌وری سه‌ر چاو دیار نییه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌پێستیان چه‌وره یان هه‌وكردنی درێژخایه‌نی قه‌راغی پێڵوی چاویان هه‌یه زیاتر تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن، هه‌روه‌ها زۆر خوراندنی پێڵوی چاو و ده‌ستدان له پێڵو بۆی هه‌یه هۆكاربێت بۆتووش بوون.
نیشانه‌كانی كیسی چه‌وری بریتیه له گرێیه‌ك كه له‌ژێر پێستی چاودا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ندێكجار ئازاری ده‌بێت گه‌ر تووشی هه‌وكردن ببێت یان كیسه‌كه له‌ناو پێڵودا بته‌قێت، كه پێڵوی چاو هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه ژێر پێڵو سور دیارده‌بێت له شوێنی كیسه‌كه ، قه‌باره‌ی كیسه‌كه هه‌ندێك جار گه‌وره یان بچووك ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێك جار وورده وورده قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت و پێستی سه‌ر كیسه‌كه‌ش سورده‌بێته‌وه".
دكتۆر هێمن سه‌باره‌ت به‌شێوازی چاره‌سه‌ره‌كان وتی:" هه‌رنه‌خۆشێك كیس له‌سه‌ر پێڵوی چاوی دروست ببێت پێویسته سه‌ردانی پزیشكی چاو بكات بۆده‌ست نیشانكردن و جیاكردنه‌وه‌ی له نه‌خۆشی تر ، زۆربه‌ی جار پێویست به‌به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رناكات و كیسه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌ك نامێنێت و خۆی چاك ده‌بێت.
گه‌ر كیسه‌كه چاك نه‌بوو یان هه‌وكردنی له‌گه‌ڵ بوو له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویستی به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ره به‌شێوه‌ی قه‌تره یان مه‌رهه‌م و هه‌ندێكجار پێویست به كه‌پسولی دژه هه‌وكردنیش ده‌كات كه ده‌بێت له لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تی چاو بۆ نه‌خۆشه‌كه بنووسرێت.
گه‌ر پاش به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ر به‌ده‌رمان كیسه‌كه هه‌رمایه‌وه پێویست به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات كه ئه‌ویش بریتیه له پاككردنه‌وه‌ی كیسه‌كه، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌گه‌وره‌دا ته‌نها پێویستی به سڕكردن (به‌نج كردن) ی پێڵوی چاو هه‌یه، به‌ڵام له منداڵدا ره‌ِنگه پێویست به سڕكردنی گشتی (به‌نجی عام) بكات.
پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه پزیشك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشه‌كه ده‌نوسێت تا توشی هه‌وكردن نه‌بێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژ چاوه‌كه ده‌به‌سترێت ".
دكتۆر هێمن وتیشی:"پاش چاره‌سه‌ركردنی كیسێكی چه‌وری بۆی هه‌یه دووباره پێڵو توشی كیسێكی تری چه‌وری ببێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌ورییه ڕژێنه‌كانی ناو پێڵوی چاو نزیكه‌ی (30) دانه‌یه له‌هه‌ر پێڵویه‌كدا".
بۆخۆپاراستن له تووش بوون به‌كسیی چه‌وری سه‌ر پێڵوی چاو پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌خۆشیه‌كانی چاو ووتی" پێویسته ڕۆژانه پێڵو و برژانگی چاو به‌شامپۆی منداڵ بشۆردرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه زوو زوو تووشی نه‌خۆشیه‌كه ده‌بن".
PUKmedia راگه‌یاندنی ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22