riklam

به‌كارهێنانی كه‌ل و په‌لی ته‌خته‌ ته‌ندروسته‌ بۆ خواردن؟

هەمەرەنگ 09:49 AM - 2019-01-10
.

.

له‌ چێشتخانه‌ی زۆرێك له‌ ماڵه‌كانمان و چێشتخانه‌ گشتییه‌كاندا كه‌ل و په‌لی ته‌خته‌ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنان بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌، ئه‌ندازیارێكی خۆراكیش زیانه‌كانی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ ئاشكرا ده‌كات.

له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌شكر حمید ئه‌ندازیاری خۆراك رایگه‌یاند: سروشتی ته‌خته‌ به‌ شێوازێكه‌ به‌ ئاسانی به‌ر داخوران ئه‌كه‌وێت و كوون و كه‌له‌به‌ری تیا دروست ئه‌بێت و توانای هه‌ڵمژینی ئاوی هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا مرۆڤ قاپی ته‌خته‌ بۆ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌كار ئه‌هێنیت و پاككردنه‌وه‌ی به‌ ئاو و پاككه‌ره‌وه‌كانی وه‌ك زاهی به‌رده‌وام شێدار ئه‌بێت و هه‌ندێ جار پاككه‌ره‌وه‌كان له‌ خۆ ده‌گرێت هه‌ڵده‌مژێت، كوون و كه‌له‌به‌ره‌كانش پاشماوه‌ی خۆراك ده‌گرێته‌ خۆی.

وتیشی: هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكاره‌ بۆ گه‌شه‌ی زینده‌وه‌رۆچكه‌كان وه‌ك به‌كتریا و كه‌ڕووه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی، شێ و پله‌ی گه‌رمی گونجاو و پاشماوه‌ی خۆراك ژینگه‌یه‌كی گونجاو دروست ئه‌كات بۆ گه‌شه‌ی زینده‌وه‌رۆچكه‌كان ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی كه‌ڕوو، واته‌ به‌كارنه‌هێنانی باشتره‌ به‌ تایبه‌ت له‌ رێستۆرانته‌كان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ كه‌ل وپه‌ل و قاپی شووشه‌و ستیل به‌كاربهێنرێت.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket