riklam

كوللـه‌ و سیسركه‌كان هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شاری مه‌ككه‌

جیهان 09:48 AM - 2019-01-10
.

.

ژماره‌یه‌كی زۆر سیسرك و كوللـه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر شاری مه‌ككه‌ی سعودیه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ش رێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌دژیان به‌كارده‌هێنن تا رێگری بكه‌ن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ نه‌خۆشی.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر حه‌شه‌رات كه‌ به‌شێكی زۆریان سیسرك و كوللـه‌ن هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر كه‌عبه‌ی پیرۆز له‌ شاری مه‌ككه‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ رێگه‌ی چه‌ندین تیمه‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانیان 138 كارمه‌نده‌ هه‌وڵی پاككردنه‌وه‌ی كه‌عبه‌ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت رێگری بكه‌ن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی .

هه‌روه‌ها لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌هه‌وڵدان له‌و رووداوه‌ بكۆڵنه‌وه‌و رێگری بكه‌ن له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و حه‌شه‌راتانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی سعودیه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی كه‌ رێگرده‌بن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و حه‌شه‌راتانه‌وه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket