riklam

ئـــەمڕۆ لــە مێـژوودا

جیهان 08:41 AM - 2019-01-10
.

.


10 ی ینایەر

رووداوەكان:
49 پ.ز: یۆلیۆس قەیسەر و سوپاكەی رووباری رۆبیكۆن دەبڕن لە سەرەتای جەنگی ناوخۆ لەرۆما.
630: فەتحی مەككە لەسەر دەستی موسڵمانان بە سەرۆكایەتی پێغەمبەری خوا محەمەد(د.خ)
1815: گرتنی قەڵای (شیتنە) لەلایەن هێزەكانی پاشای كۆرە و بەدیل گرتنی (تەمرخان)ی مامی (محەمەد ئاغا)ی پاشا، محەمەد ئاغای كردە سەرۆكی شاری (شیتنە).
1830: كاربەپولی نامە ئاڵوگۆڕكردن ئەنجام درا لەبواری پۆستەدا بۆیەكەم جار لە مێژووی جیهاندا.
1863: سەرەتای كار لەلەندەن بۆ یەكەمین هێڵی شەمەندەفەری میترۆ لە جیهاندا.
1904: كۆچی دوایی نیگاركێشی سویسری بەناوبانگ (گیرۆم) لە پاریس.
1920: بەستنی یەكەمین كۆبوونەوەی نەتەوەی گەلان، لەو كۆبوومنەوەدا بڕیاردرا لەسەر پەیماننامەی ڤەرسای كە كۆتایی هێنا بە جەنگی یەكەمی جیهانی.
1922: دانانی ئەرتور گریفیس وەك یەكەمین سەرۆكی دەوڵەتی ئیرلەندەی سەربەخۆ.
1923: لیتوانیا ناوچەی میمیل(كلابیدیای ئێستا) داگیر دەكات دوای ئەوەی كە لە ساڵی 1920ز وە لە ژێر دەسەڵاتی فەرەنسەدا بوو.
1943: حەبیب بورقێبە، دەگات بە سەركردەی فاشی ئیتالی بینیتو مۆسۆلۆنی، لە كۆشكی ئەلیسبیجی ئەوەش دوای ئەوەی كە هێزەكانی ئەلمانیا بەریدەدەن دوای گیرانی لە فەرەنسە.
1948: محمد ئیدریس السونسی، كۆنگرەی نیشتمانی برقاوی دادەمەزرێنێت، بە سەرۆكایەتی محەمەد رەزای سنوسی تا ئامادەكاری بكات بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی برقە.
1949: هەڵگیرسانی شۆڕشی چینی بە سەرۆكایەتی ماوتسی تۆنگ.
1984: ئەمریكا و ڤاتیكان دەست دەكەنەوە بە پەیوەندیە دیبلۆماتیەكان.
1990: گیرانی ڕۆژنامە نوسی ئەڵمانی خاتو (هیلا شلومبیلگەر) لە توركیا، داوای كردووە كە چۆن دەوڵەتی كوردی هەیە با كوردستانیش هەمان مافی هەبێت.
2000: ئەمیركا ئۆنلاین، نیازی خۆی راگەیاند سەبارەت بە كڕینی تایم وارنەر بە بەهای 162 ملیار دۆلار، كە ئەو گرێبەستە دادەنرێت بە گەورەترین گرێبەستی جیهانی.
2001: سەرەتای ویكبیدیا وەك بەشێك لە پرۆژەی نیوبیدیا تا سەربەخۆ ببێت دوای پێنج رۆژ.
2004: دەرچوونی یەكەم پولی پۆستە لە عێراق دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس.
2006: كردنەوەی پاڵەوانێتی جامی نەتەوە ئەفریقیەكانی بیست و پێنجهەم لە میسر.

لەدایك بوون:
1729: لادزارو سبالانسانی، زیندەوەرزانی ئیتالی.
1815: جون ماكدونالد، سەرەك وەزیرانی كەنەدا.
1835: فوكوزاوا یوكیچی، نوسەری یابانی.
1912: مەحمود حافز، زانای میسری لە زانستی مێروودا.
1916: سونی برگستروم، زانای كیمیای زیندەیی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1982ز.
1936: رۆبەرت ویلسۆن، زانای فیزیای ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1978ز.
1947: میرفەت بەدەوی، ژنە ئابوریناسی میسری.
1948: سلمی المێری، ژنە ئەكتەری سوری.
1956: ئەنتۆنیۆ مونیوس مولینا، رۆماننوسی ئیسپانی.
1959: بكر الشدی، ژنە ئەكتەری سعودی.
1959: سەمیرە سەعید، ژنە گۆرانیبێژی عەرەبی.
1969: عەبیر عادل، ژنە ئەكتەری میسری.
1973: ریان دروموند، ژنە ئەكتەری ئەدای دەنگی ئەمریكی.
1974: ستیف مارلیت، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1974: ئەحمەد سەعەید عەبدولغەنی، ئەكتەری میسری.
1974: هریتیك روشان، ئەكتەری هیندی.
1975: روان، ژنە ئەكتەری بەحرەینی.
1980: نیلسون كویفاس، یاریزانی تۆپی پێی باراگوای.
1985: بدر المگوع، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.

وەفات:
1094: معد المستنێر بالله، هەشتەمین خەلیفەی فاتمی و ئیمامی هەشتەم لە 12 ئیمامەكی شیعەی ئیسماعیلی.
1754: ئیدوارد كیف، چاپسازی ئینگلیزی و یەكەم كەس كە بیرۆكەی گۆڤاری داهێنا.
1862: ێامۆئیل كولت، داهێنەری ئەمریكی.
1951: سنكلیر لویس، ئەدیبی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1930ز.
1957: گبریالا میسترال، ژنە دیبلۆمات و شاعیری چیلی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1984ز.
1997: ئەلكسەندەر تود، زانای كیمیای ئوسكتلەندی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1957ز.
1904: گیروم، نیگاركێشی سویسری.
2009: محمود ئەمین العالم، بیریاری میسری.
2011: بورا كوستیچ، یاریزانی تۆپی پێی ێربی.

جەژن و بۆنەكان
جەژنی پۆلیس لە یابان.

PUKmedia ئا/ حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket