riklam

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 01:03 AM - 2019-01-10
.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی نزمبوونه‌وه‌ی  پله‌كانی گه‌رما ئاو نه‌ڕێژنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یبه‌ستێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌:" داوا لە هاووڵاتیان دەکه‌ن لەکاتی دابەزینی پلەی گەرما، ئاو نەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان چونکە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئۆتۆمبێل و دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە هۆی شکاندنی، دەزولەیەک ئاو بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:"لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا بە کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەوبۆریەکاندا بۆئەوەی نەبێتە شکاندنیان.

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket