riklam

كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان 12:59 AM - 2019-01-10
.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ده‌كاته‌وه‌ بۆ خوار سفر.

 

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌:" ئەم شەو تا بەیانی‌ ئاسمان لە زۆبەی ناوچەکان ساماڵ و لە هەندێ ناوچەی‌ دیکە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ دابەزینی‌ پلەکانی‌ گەرما لە شارەکان بۆ نزیک سفر و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ چەن پلەیەک ژێر سفر و دروست بوونی‌ شەختە و تەم لە هەندێ شوێن.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:"له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم باران بارین ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر به‌فر ده‌بارێت.. هه‌ر ئه‌مشه‌و به‌فربارین ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و چیای ئه‌زمه‌ڕ و قه‌یوان و قه‌زاو ناحییه‌كانی گرته‌وه‌.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:"كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی باران بارین و به‌فر بارینه‌ له‌ كاته‌كانی ئه‌م شه‌و چوارشه‌ممه‌ كۆتایی دێت، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به‌نزمی ده‌مێنێته‌وه‌ و سنووری پارێزگای دهۆك ئاستی باران و به‌فری زیاتر ده‌بێت له‌ چاو ناوچه‌كانی تر".

 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو:"كه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019، له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێم و شاری‌ كه‌ركوك ئاسمان ساماڵ‌ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ دروستبوونی‌ شه‌خته‌ له‌ كاته‌كانی‌ به‌یانی‌ زوو.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket