riklam

ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رپرسێك خه‌ڵات ده‌كات

کوردستان 12:27 AM - 2019-01-10
.

.

به‌ئاماده‌بونی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌ گشتی یه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی گه‌رمیان و ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتووچۆ ، مه‌راسیمێكی ڕێزلێنان بۆ (عبدلناصر احمد علی) به‌ڕیوه‌به‌ری پێشوی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕیكخرا.

 

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پیرۆزبایی خۆی و ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی سنوره‌كه‌ی  ئاراسته‌ی ناوبراو و ته‌واوی ئه‌ندامه‌ ده‌رچووه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كرد.

 

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌ بنه‌ماسه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن كرد و جێبه‌جێكردنیانی به‌هۆكاری سه‌ركه‌وتن و شانازی لێكدایه‌وه‌.

 

سه‌ڵاح كوێخا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌لاناصر خواست له‌كاری په‌رله‌مانتاریداوه‌ به‌سوپاسه‌وه‌ كاره‌كانی ڕابردوی په‌سه‌ند كرد و ئومێدی خواست كه‌ نوینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت نه‌ك نوینه‌ری حیزب كه‌س ،  وه‌ به‌دڵسۆزییه‌وه‌ كاره‌كانی ڕایی بكات.

 

له‌ وته‌یه‌كیدا مه‌لاناصر ده‌ستخۆشیی و سوپاسی خۆی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان و هاتوچوی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند بۆ ڕیكخستنی ئه‌و مه‌راسیمه‌و  به‌ڵینی هه‌وڵدانی ته‌واوه‌تی  بۆ جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی خه‌ڵكی دا  له‌به‌رنامه‌و كاری په‌رله‌مانتاریدا.

 

دواتر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و محسن منصور به‌ڕیوه‌به‌ری هاتووچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ به‌خشرایه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی هاتووچۆی گه‌رمیان.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket