riklam

كفری .. ژماره‌یه‌ك گه‌نج سه‌نته‌ریكی تایبه‌ت به‌ گه‌نجان ده‌كه‌نه‌وه‌

کوردستان 12:23 AM - 2019-01-10
.

.

چوارشه‌ممه‌ 9ی كانونی دووه‌می 2019 پاش ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی سه‌نته‌رێكی تایبه‌ت به‌گه‌نجانیان به‌ناوی (سه‌نته‌ری شار بۆ دواڕۆژی گه‌ش) له‌قه‌زای كفری جێبه‌جێكردووه‌ ، به‌ڕیوه‌به‌رو ستافی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ره‌كه‌ سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح كویخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبونه‌وه‌.

 

سه‌ڵاح كویخا وێڕای به‌خێرهاتنیان ده‌ستخۆشی لیكردن كه‌توانیویانه‌ بیر له‌كارێكی وه‌ها گرنگ و پیرۆز بكه‌نه‌وه‌و سه‌نته‌رێك دابمه‌زرێنن بۆ خزمه‌تی گه‌نج ،.

 

سه‌ڵاح كوێخا ڕایگه‌یاند: دڵخۆشم كه‌ گه‌نجان ده‌بینم هه‌وڵ ئه‌ده‌ن و پرۆژه‌و كار و خزمه‌ت به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ، گه‌نج داینه‌مۆی پیشكه‌وتن و نوێخوازی و ڕۆشنبیری یه‌ و به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانتان.

 

له‌باره‌ی قه‌زای كفری و بونیادنانی ئه‌و سه‌نته‌ره‌شه‌وه‌ ووتی : كفری شاریكی له‌باره‌ بۆ ئه‌نجامدانی كارو پرۆژه‌ی هاوشێوه‌و ئومێده‌كه‌م سه‌ركه‌وتووبن و پشتیوانیشتان ده‌بین له‌خستنه‌سه‌رپێ ی سه‌نته‌ره‌كه‌دا.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket