riklam

كه‌لار.. هه‌فته‌یه‌ك مۆڵه‌ت ده‌درێت به‌شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان

کوردستان 12:20 AM - 2019-01-10
.

.

به‌شی هاتوچۆی ناوشاری كه‌لار یه‌ك هه‌فته‌ مۆڵه‌ت ده‌داته‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانی ناو شاری كه‌لار كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆڵانه‌كان و له‌و شوێنه‌ی شاره‌وانی بۆیداناون رابگرن.

 

راگه‌یاندنی هاوچۆی گه‌رمیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرایكردوه‌:" به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هاتووچۆی ناوشار ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ مۆڵه‌ت ئه‌دات به‌وئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگرانه‌ی كه‌ له‌ناوشارو كۆڵان و گۆڕه‌پانه‌كانی ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ئۆتۆمبێله‌كانیان ڕائه‌گرن".

 

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌:" ڕائدی هاتووچۆ"هێمن فایه‌ق" دوای ده‌ست به‌كار بوونی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووجۆی ناوشار و به‌فه‌رمانی   به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی گه‌رمیان له‌هه‌وڵی ڕێكخستنی ناوشارو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ناوشاردایه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" بۆیه‌ داوا له‌سه‌رجه‌م شۆفێرانی بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات كه‌ له‌ناوكۆڵان و گۆڕه‌پانه‌كانی ناو شار بارهه‌ڵگره‌كانیان ڕانه‌گرن ،جونكه‌ له‌دوای یه‌ك هه‌فته‌ له‌ڕێنماییكردن سزای هه‌موویان ده‌درێت".

 

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket