riklam

قادر عەزیز: سەرۆک وەزیرانێکی بێ لایەن دابنرێت

کوردستان 11:10 PM - 2019-01-09
.

.

قادر عەزیز رایگەیاند، ئەگەر پارتی بیەوێت بەناوی دانانی کەسێکی بێلایەنەوە پارێزگاری کەرکوک لە یەکێتی نەبێت، با لە هەولێریش سەرۆک وەزیران بێلایەن بێت.

قادر عەزیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: ئەگەر پارتی بە ناوی خزمەتكردنی خەڵكەوە داوا دەكات پارێزگارێكی بێ لایەن بۆ كەركوك دابنرێت، كەواتە با سەرۆك وەزیرانێكی بێ لایەنیش لە هەولێر دابنرێت، خۆ هەولێریش خەڵكی تێدایە خزمەت بكرێت.

وتیشی: ئێمە ئەو داوایەی پارتی رەتدەکەینەوە لەبارەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

ئەوەشی خستەروو، پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستحقاقی یەکێتیە، چونکە لە هەڵبژاردن توانیویەتی لە کۆی ١٢ کورسی کەرکوک ٦ کورسی بەدەست بهێنێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket