riklam

بەدواداچونی پیویست بۆ مافی جوتیاران دەکرێت

کوردستان 10:05 PM - 2019-01-09
.

.

سه‌رۆک به‌رهه‌م سالح ئه‌مرۆ‌٩/١ له‌ کۆشکی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیکرد له‌ مام فارسی جوتیاران. له‌ میانه‌ی ئه‌و پێشوازیه‌دا سه‌رۆک کۆمار ته‌کیدی له‌ داواو مافی جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه‌ به‌ گوێره‌ی رێکاره‌ یاسایه‌ کارپێکراوه‌کان به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ مافیان پارێزراو بێت.

سه‌رۆک کۆمار هه‌روا پشتیوانی خۆی بۆ جوتیارانی هه‌موو عیراق دوپاتکرده‌وه‌ له‌ پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی کشتوکاڵ و هه‌وڵدان بۆ زامنکردنی پێویستیه‌ ناوخۆیه‌کان له‌ که‌رتی کشتوکاڵی ناوخۆیدا.

له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا مام فارس سوپاسی پشتیوانی سه‌رۆک کۆماری کرد بۆ پشتیوانی به‌ڕێزیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف و شایسته‌ داراییه‌کانیان له‌ لایه‌ن حکومه‌تی عیراقه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ مام فارس و هاوڕێکانی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی فرۆشی گه‌نم به‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی  داواییه‌کی یاساییان له‌ دادگا تۆمارکرد و دادگاش بڕیاری پێدانی ته‌واوب شایسته‌ داراییه‌کانی په‌سه‌ند کرد.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket