riklam

كۆبۆنی خۆراك ده‌كرێته‌ دیجیتاڵی

عیراق 06:34 PM - 2019-01-09
.

.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عیراق ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌یه‌كی بۆ په‌ره‌پێدانی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان راگه‌یاند.

له‌م رووه‌وه‌ نێرده‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ راگه‌یاندووه‌، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی (WFP) سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی عیراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ گۆڕینی كۆبۆنی خۆراكی مانگانه‌ بۆ سیستمی دیجیتاڵی راگه‌یاندووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ قۆناغی یه‌كه‌می به‌ دیجیتاڵیكردن ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن كه‌س له‌ به‌غداو دهۆك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیشكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سیستمی گشتی دابه‌شكردن (كۆبۆنی خۆراك) گه‌وره‌ترین تۆڕی پارێزراوی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ له‌ عیراق كه‌ به‌شه‌خۆراكی نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتوانی عیراق دابینده‌كات و خزمه‌ت به‌ 39 ملیۆن كه‌س ده‌كات.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه‌ به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی پاڵپشتی ته‌كنیكی پێشكه‌ش به‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه‌ به‌ نیازه‌ ته‌كنۆلۆجیای ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌و دانانی داتابه‌یسێكی دیجیتاڵی بۆ زانیارییه‌كانی هاووڵاتیان به‌كاربهێنێت به‌ مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مامه‌ڵه‌كان و پێشكه‌كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به‌ هاووڵاتیان به‌دیهێنانی زۆرترین راده‌ی سوودوه‌رگرتن له‌ سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌ت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ زیاتر روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی حكومه‌ت به‌ باشترین شێوه‌و به‌ده‌ستهێنانی به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتیان به‌كارایی، له‌خۆده‌گرێت.

سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه‌ كه‌ حكومه‌ت هاوكاری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی هه‌نگاوده‌نێت بۆ سیستمی دیجیتاڵی كه‌ تێیدا داتای هاووڵاتیان به‌كۆد ده‌پارێزرێت و كۆده‌كرێته‌وه‌و پارێزراوی زانیاریه‌ كه‌سیه‌كان و ده‌تنیشانكردنی ناسنامه‌ له‌رێی به‌كارهێنانی په‌نجه‌مۆر یاخود گلێنه‌ی چاوه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌مكاره‌ش بوار بۆ حكومه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت كه‌ تۆماره‌ دووباره‌كان ده‌ستنیشان بكات و لایان ببات و له‌كاتی دابه‌شكردنی خۆراكیشدا رێوشوێنی دڵنیابوون له‌ ناسنامه‌ به‌ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای بایۆمه‌تری په‌یڕه‌وبكات، ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ش شوێنی سیستمه‌كه‌ی ئێستا ده‌گرێته‌وه‌ له‌سه‌ر كاغه‌ز له‌ كۆكردنه‌وه‌و تۆماركردن و پاراستنی داتاكاندا.

به‌پێی پرۆژه‌كه‌ به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی ئه‌پلیكه‌یشنێكی مۆبایل دیزاین ده‌كات به‌ناوی MYPDS كه‌ هاووڵاتیان ده‌توانن به‌كاریبهێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌شه‌خۆراكه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ نوێكردنه‌وه‌ی زانیاریی خێزانه‌كانیان وه‌ك ( هاوسه‌رگیری یان له‌دایكبوون و مردن) ئه‌ویش له‌ڕێی مۆبایله‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه‌ كه‌ محه‌مه‌د هاشم وه‌زری بازرگانی عیراق له‌ رێوره‌سمی راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه‌دا وتویه‌تی وه‌زاره‌ت هه‌وڵده‌دات داتاكان نوێبكاته‌وه‌ هاووڵاتیان به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌كه‌دا بكه‌ن ئه‌ویش دوای دانانی ئه‌و رێگه‌چاره‌ ته‌كنۆلۆجیانه‌ی پێداویستی هاووڵاتیان دابینده‌كه‌ن.

PUKmedia نێرده‌ی UN له‌عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket