riklam

هۆشدارییەك لەهاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران

کوردستان 05:59 PM - 2019-01-09
.

.

هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە بەهۆی بەفربارینەوە ئەو رێگایانەی هەولێر بەناوچە شاخاوییەكان دەبەستێتەوە سەلامەت نین بەهۆی دروستبونی شەختەو بەستەڵەك لەسەریان سەرەڕای بەردەوامی بەفر بارین.

موقەدەم فازل حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك لەئاگادارییەكدا بۆ شۆفێران، رایدەگەیەنێت: سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لەسنوری شاری هەولێرو دەوروبەری كە بەهۆی بەفربارین و نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی، رێگاكانی هەولێر بەناوچە شاخاوییەكان دەبەستێتەوە سەلامەت نین بەهۆی دروستبونی شەختەو بەستەڵەك لەسەریان سەرەڕای بەردەوامی بەفر بارین لەهەندیك شوێن.

رونیشیكردۆتەوە: بۆیە داوا لەشۆفێران دەكەین لەحاڵەتی زۆر زەرور نەبێت سەفەری ناوچە شاخاوییەكان نەكەن و رێگاكانی دۆڵی سماقوڵی كەپكی شیلانە بەكارنەهێنن، چونكە زیاترین بەفر لەم ناوچانە باریوەو كاریگەری لەسەر ئاستی سەلامەتی رێگایەكان كردوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket