PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەرلەمانتارێك: هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە رێككەوتون


9/1/2019 17:44:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت: پێشنیارێك هەیە بۆ سەردانی لیژنەكەیان بۆ هەرێم و گفتوگۆكردن لەسەر بودجەو عەرەبەكانیش دەڵێن هەرێم و بەغدا رێككەوتنیان كردوە، دەشڵێت: یەكێك لەسیناریۆكانی بودجە ئەوەیە مانگانە بەغدا زیاتر لە 500 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بنرێت و هەرێم خۆی نەوتەكەی بفرۆشێت.

لەوبارەیەوە شیروان میرزا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەلیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: گفتوگۆی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بەردەوامەو پێشنیارێك هەیە لەسەر بودجە وەفدی لیژنەی دارایی پەرلەمان سەردانی هەرێم بكات، یان وەفدێكی هەرێم بێتە بەغداو لەگەڵ لیژنەی دارایی كۆببێتەوە. 

وتیشی: تائێستا هیچ بەڵگەیەك بۆ رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجەو هەناردەكردنی نەوت نیە، هەر رێكەوتنێكیش هەبێت دەبێت رون و ئاشكرا بێت و بەندەكانی دیار بێت.

رونیشیكردەوە: هەندێك لەعەرەبەكان باس لەوەدەكەن رێككەوتنێك لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە، بەڵام تائێستا هیچ شتێكی لەبارەوە ئاشكرا نەكراوەو دیار نیە، چونكە هەر رێككەوتنێك بكرێت دەبێت لەناو پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی عیراقدا جێگەی بكرێتەوە تا پشتیوانیەكی یاسایی هەبێت.

ئەوەشی وت: ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستی بەغدا بكات، ئەوا بەغدا مووچەی فەرمانبەران و بودجە بۆ هەرێم دەنرێت، سیناریۆیەكیش هەیە ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەست نەكات، ئەوا بەغدا مانگانە بڕی 457 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بنێرێت و  بەشی پێشمەرگەش 67 ملیار دیناری مانگانە دەبێت.

 PUKmedia تایبەت 

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • PUKmedia ساڵیادی دامه‌زراندنی كرده‌وه‌

  • image04
  • كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی له‌ سلێمانی

  • image04
  • كوردستان سپی پۆشی

  • image04
  • وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته‌ سلێمانی

  • image04
  • سه‌نته‌ری ئۆتیزم له‌سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • به‌فربارین زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه‌

  • image04
  • د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگانەوە پێشوازی لێكرا

  • image04
  • خۆپیشاندانه‌كان له‌ سودان


                                           

نوێنەری یەكێتی لە سوید: PUKmedia لە خزمەتی بیروباوەڕی جیاوزدایە


سەمیر ئەمین نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سوید بە بۆنەی یادی 16 ساڵەی دامەزراندنی سایتی PUKmedia وە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕستەی سەرنووسەر و ستافی   كۆمیتەی سوید لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەكانی یەكێتی كۆدەبێتەوە
  وەفدێكی كۆمیتەی فینلاند بەشداری یادی دامەرزاندنی حزبی دیموكرات دەكات

                                           

ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc


دوای كۆتایی هێنان به‌ گروپی تیرۆرستی داعش هه‌ندێك باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها رێككه‌وتنێكی تره‌ له‌ نێوان ...


  مامۆستایه‌كی زانكۆ به‌ ئۆنلاین وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌
  فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: حكومه‌تی بێ یه‌كێتی وه‌ك نه‌بوو وایه‌
                                           

PUKmedia شانزە ساڵ راستگۆیی و متمانە

رۆژی 22/1/2019 سایتی پیوكەی میدیا لە كاروانی رۆژنامەگەریی خۆیدا پێدەنێتە 16 ساڵەی تەمەنییەوە.

پیوكەی میدیا وەكو یەكەم سایتی زمانحاڵی حزب لە هەرێمی كوردستان هەر لەرۆژی یە...


  جۆن بۆڵتۆن، پیاوه‌ تیژبینه‌كه‌، یان كابوسه‌كه‌ی توركیا
  دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەچنە قۆناغێكی نوێوە


کاریکاتێر