riklam

تەرمی منداڵێكی ساوا دۆزرایەوە

کوردستان 03:46 PM - 2019-01-09
.

.

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند لەسنوری ناحیەی نەوجول تەرمی منداڵێكی ساوا دۆرزاوەتەوەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستپێكردوە. 

ڕائیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ 9ی كانونی دووەمی 2019، لەناحیەی زنانەی سەر بەقەزای كفری تەرمی منداڵێكی ساوا لەنێو چاڵكدا دۆزرایەوە. دەشڵێت: لەئیستادا لەبنكەی پۆلیسی نەوجول پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر تەرمی ئەو منداڵە ساوایە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوە. 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە كە یەكەم حاڵەتە لەساڵی 2019 لەسنورەكەیان روداەدات و تیایدا منداڵێكی ساوا فڕێ دەدرێت.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket