riklam

رێز لە وەزارەتی شەهیدان دەنرێت

کوردستان 03:40 PM - 2019-01-09
.

.

بەرامبەر دەستپاكی وەزارەتەكەی ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی رێزلێنانیان پێشكەشی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان كرد.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێری، پێنج رێكخراوی تایبەتمەند لەو بوارەدا بڕوانامەی سوپاسگوزاریان پێشكەش بە‌ مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد.

لە دیدارێكدا كە بەرێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری وەزارەت تێیدا ئامادەبوو، وێڕای دەستخۆشیان لە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، نوێنەرانی ئەم رێكخراوانە ماندوبوون و شەونخۆنی و شارەزایی لە بواری چاكسازی و كەمكردنەوەی گەندەڵییەكان لەناو وەزارەتیان بەرز نرخاند و هیوایان خواست بەردەوام بن لەگەڵ ستافەكەیان بۆ زیاتر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

لە بەرامبەردا وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان وێڕای سوپاسكردنی ئەم رێكخراوانە، كورتەیەكی لە ئەرك و ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەش بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكرێت و بە گرنگییەوە باسی لە پەیڕەو كردنی سیستەمی سزا و پاداشت لە كارەكاندا كرد. 

هەروەها ئاماژەی بەوەدا لە مامەڵەكردنی لەگەڵ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان وێڕای قورسی، ئەركێكی پیرۆزە و مامەڵەیەكی تایبەتمەندە چونكە مامەڵە لەگەڵ توێژێكە قوربانی داوە و خوێنی بەخشیوە بۆیە پابەندی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی دەخاتە ئەستۆی وەزارەتی كارەباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.

هەروەها كورتە باسێكی لە بارەی ئەم هەنگاوانە پێشكەش كرد كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وەزارەتەكەی گرتوویەتییە بەر.

هەروەها لە رێزلێنانەكەی ‌هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێری كە پێشكەش بە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كراوە، هاتووە: ‌لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی و ماندوبوون و شارەزاییتان لە بواری چاكسازی و كەمكردنەوەی گەندەڵییەكان لە ناو وەزارەت كە پێش دەستبەكاربوونی بەڕێزتان بوونی هەبووە، خۆشحاڵین ئەم رێزلێنانەتان پێشكەش دەكەین‌‌. 

ئەو رێكخراوانەی كە لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و كارگێری كار دەكەن بریتین لە  رێكخراوی هیوا، رێكخراوی داهاتووی گەش، رێكخراوی بڕیاری گەنجان، رێكخراوی باشوور بۆ پەروەردە و رێكخراوی روانینی كۆمەڵگا.

PUKmedia  راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket