riklam

بەهۆی چەند رووداوێكی هاتووچۆ وە 3 كەس گیان لەدەستدەدەن

کوردستان 02:05 PM - 2019-01-09
.

.

سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر رێگای بیستانە قوشتەپە لەنزیك گوندی كەرزۆر ئوتومبێلێكی پیكابی دەبڵ بەهۆی تیژرۆیی و تەڕبوونی رێگاكان بەئاوی بارانەوە كۆنترۆلی لەدەستدا و كەوتە ناو هەڵدێرێكەوە.

لەوباریەشەوە فازیل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردووەتەوە، لەئەنجامی رووداوەكە سێ سەرنشین گیانیان لەدەستداوەو شوفێرەكەش برینداربووە و زیانێكی گیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

هەر لە پۆستەكەدا داواشی لە شۆفێران كردووە، كەوا لەكاتی تەڕبوونی شەقامەكان بەئاوی باران بەخیراییەكی كەم ئۆتۆمبێلەكانیان لێبخوڕن، بۆئەوەی توشی كۆنتڕۆڵ لەدەستدان نەبنەوە.

لە لایەكی تریشەوە هەر ئەمڕۆ بەھۆی دوو رووداوی ھاتوچۆی جیاوازەوە، لەسەر  رێگای سەرەكی قەزای بەردەرەش چوار كەس برینداربوون.

ئازاد تەھا بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیس ھاتوچۆی دھۆك بە PUKmedia ی راگەیاند:  لە سەر رێگای سەرەكی قەزای بەردەرەش ناحیەی روڤیا نزیك گوندی قەرەناز رووداوێكی ھاتوچۆ روویدا و بەو هۆیەشەوە سێ كەس برینداربوون. 

وتیشی : رووداوی دووەم لە سەر رێگای  قەزای بەردەرەش - ناحیەی كەلەك نزیك گوندی گردەپان روویدا، كە تێیدا ئۆتۆمبێلكی بارھەلگر لە جۆری سكانیا وەرگەرا لە ئەنجامدا شۆفێری بارھەڵگرەكە برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەھەردوو رووداوەكەدا تەنھا زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێلەكان گەیشتووە زیانی گیانی نەبووە، خۆشبەختانە برینی بریندارەكانیش سووكە.

PUKmedia  محەمەد جەلیل/ بەردەڕەش 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket