riklam

نه‌خێر زیاتر

بابەتی گۆڕاو 01:44 PM - 2019-01-09
.

.

نه‌خێر زیاتر

× دایه‌ ئه‌وه‌ بابانوئێله‌ له‌ دووره‌وه‌ دیاره‌؟
ـ نه‌ رۆڵه‌... مه‌خروته‌كه‌ى مروره‌... بابانوئێل ئه‌چێ بۆ ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان.
*****
× بابه‌.. ئه‌و هجومه‌ كێ بوو گۆڵى لێ كردین؟
ـ هجوم نه‌بوو كوڕم.. دیفاعى خۆمان بوو.
*****
× بابه‌.. سایه‌ق ته‌كسى هه‌موویان وا موسه‌قه‌فن؟
ـ نه‌خێر كوڕم..ته‌نها خریجه‌كانیان.
*****
× كاكه‌.. راسته‌ ئه‌ڵێن پارتى هه‌وادارى زۆره‌؟
ـ به‌ڵێ له‌ناو سه‌ركردایه‌تى حیزبه‌كانى ترا.
*****
× دایه‌.. ئه‌و پیاوه‌ بۆ وا ئه‌قیڕێنێ؟ گونى رائه‌كێشن؟
ـ نه‌ به‌قوربان.. ئه‌وه‌ مه‌قام ئه‌ڵێ.
*****
× خاڵه‌.. دكتۆره‌كان دایم ئاوا رووخۆشن؟
ـ نه‌خێر.. به‌س له‌ عیاده‌ وان.
*****
× دایه‌.. راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن به‌عزێ مامۆستا هه‌ر حه‌زى له‌ بایكۆته‌؟
ـ نه‌خێر.. ده‌رسى خسوسیش.
*****
× جه‌نابتان هه‌ر ئه‌ڵقه‌ى توركى دۆبلاج ئه‌كه‌ن؟
ـ نه‌خێر هندییش.
*****
× راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن كوردستان بڕوخێ ته‌نیا به‌سه‌ر مه‌تعه‌مدا ئه‌ڕوخێ؟
ـ نه‌خێر.. كافتریاش.
*****
× راست ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن كوردستان به‌قه‌د چینى میلـلى كارمه‌ندى هه‌یه‌؟
ـ نه‌خێر زیاتر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket