riklam

پامپیۆ له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 01:30 PM - 2019-01-09
.

.

مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 9-1-2019، مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبووه‌ته‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ حه‌لبوسی گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی عیراق و ناوچه‌كه‌ كراوه‌.

له‌دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا، مایك پامپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێكردوه‌، به‌ تایبه‌ت دوای دروستبوونی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket