riklam

سه‌عدی پیره‌: ھه‌وڵه‌كان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێ به‌رده‌وامه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:50 PM - 2019-01-09
.

.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كانی  یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری ھه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ (سكۆت كه‌لھیر ) جێگری باڵوێزی ئوسترالیا له‌عیراق.

له‌ دیدارێكی نێوان ھه‌ردوولادا، بارودۆخی سیاسی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا.

سه‌ره‌تا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، سوپاسی حكومه‌ت و گه‌لی ئوسترالیای كرد كه‌ له‌ قۆناغه‌ جیاوازه‌كاندا له‌ رووی مرۆیی و سیاسی و سه‌ربازیه‌وه‌ پشتیوانی گه‌لی كورد بوونه‌، له‌ دوایین ھه‌نگاویشدا له‌ چوارچێوه‌ی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌شه‌ری دژ به‌ تیرۆرستانی داعش رۆڵێكی به‌رچاویان ھه‌بوو،  ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ راسته‌ داعش له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ شكستێكی گه‌وره‌ی ھێناوه‌، به‌ڵام به‌رده‌وامی پشتیوانی و ھه‌وڵه‌كانی ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته‌ بۆ وشكردنی سه‌رچاوه‌ دارایی و لۆجستیه‌كان له‌لایه‌ك و بنه‌بڕكردنی ئایدۆلۆجیای توندڕه‌وی و توندو تیژی ئاینی و بیری داعشانه‌ی له‌ناوكۆمه‌ڵگه‌ زامنی ریشه‌كێشكردنی یه‌كجاره‌كی  ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌ ده‌كات نه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ڵكو له‌ ھه‌موو جیھان.

له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئاماژه‌ی به‌ ره‌وشی سیاسی ھه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد، رایگه‌یاند: كه‌ (ی. ن.ك) پشتیوانی ته‌واوی حكومه‌تی نوێی عیراق ده‌كات به‌و ئامانجه‌ی ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و پر خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌لانی عیراق، وتیشی: ھه‌وڵه‌كانمان بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا، ھیوامان پێكھێنانی حكومه‌تێكی به‌ھێزه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌و دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و بڕیاردان له‌ كێشه‌ چاره‌نووسسازه‌كان.

(سكۆت كه‌لھیر) جێگری باڵوێزی ئوسترالیا له‌عیراق رایگه‌یاند: كه‌ حكومه‌تی ئوسترالیا به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ بارودۆخی ناوچه‌كه‌و خوازیاری عیراقێكی یه‌گكرتوو و حكومه‌تێكی به‌ھێزه‌ له‌عیراقدا، ھاوكات ھیوای خواست له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكیشدا حكومه‌تی نوێی ھه‌رێمی كوردستان پێكبھێنرێت و سه‌قامگیری سیاسی له‌ عیراق به‌رجه‌سته‌ بێت، كه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ پێشكه‌وتنی ئابووری و گه‌شه‌ی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ ئاماده‌یی باڵوێزخانه‌ی وولاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ ھه‌ر ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاریه‌ك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی.

PUKmedia

0021000000.jpg

0054874444.jpg

5415412454.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket