ئازاد وه‌رتی: درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-م
ی.ن.ک 12:32 PM - 2019-01-09.
ئازاد وه‌رتی درێژه‌پێده‌ری رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال دووپاتده‌كاته‌وه
وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كه پێكهاتبوون له هه‌ڤاڵانی سكرتارییه‌ت و چه‌ند لێپرسراوێكی كۆمسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی سه‌ردانی ماڵی ئازاد وه‌رتی یان له شاری هه‌ولێر كرد.
سه‌ره‌تا ئازاد وه‌رتی به‌خێرهاتنی گه‌رمی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی وتیشی: شانازی به هه‌ڤاڵاكانم له‌ناو یه‌كێتی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌كه‌م و ئه‌م سه‌ردانه پێگه و قورساییه‌كه به من و خانه‌واده‌كه‌متان به‌خشی.
پاشان زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ی و خه‌باتی ئازاد وه‌رتی جێی شانازیی و فه‌خره بۆ گه‌لی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیش یه‌كێكه له هه‌ڤاڵه ماندوونه‌ناس و خاوه‌ن پرۆژه‌كان و زۆر دڵسۆزانه كاره‌كانی ئه‌نجامداوه.
پاشان ئاسۆی شێخ نوری تێكۆشه‌ری دێرین و لێپرسراوی كۆمسیۆنی كۆنگره‌ی چواری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هه‌موومان له په‌رۆشیمان بۆ یه‌كێتی و رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال پرۆژه و راو سه‌رنج و تێبینیمان هه‌یه و پێویسته به‌رده‌وامبین و مه‌یدانه‌كه بۆ هیچ كه‌سێك چۆل نه‌كه‌ین و هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ به‌ستنی كۆنگره و گۆرینی فۆرم و هه‌یكه‌لی حزبه‌كه‌مان و یه‌كێتی ده‌كه‌ینه‌وه به یه‌كێتیه‌كه‌ی جاران.
وتیشی: ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێناگه‌رێن هه‌ڤاڵه دڵسۆز‌و تێكۆشه‌رو خاوه‌ن شه‌هید و قوربانیه‌كانمان لێ زوییر بێت و به هه‌ر پاساوێك لێمان دوربكه‌وێته‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست به‌هه‌وڵ و كۆشیشی هه‌مومان یه‌كێتی به‌هێز ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌كه‌ینه‌وه به هێزی یه‌كه‌م .
پاشان هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی رۆڵ و پێگه‌ی ئازاد‌و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌ییان به‌رزنرخاند و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ر داوا و پێشنیارێكی ئازاد دووپاتكرده‌وه.
دواتر ئازاد وه‌رتی وێرای به‌خێرهاتنی گه‌رمی هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی وتی: به‌داخه‌وه سه‌رنج و تێبنی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانم له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی كۆنگره و هه‌یه‌كه‌لی حزب و گۆرانكارییه‌كانی ناو یه‌كێتی و چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوون و میكانیزیمی كاركردنی یه‌كێتی و نیگه‌رانیه‌كانم كه زۆرینه‌مان تێبینی و سه‌رنج و پێشنیارمان هه‌یه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م به‌لارێدا برا و هه‌ندێك قسه‌وباس و هه‌ڵوێست له‌سه‌ر وه‌رگرتنم ئازاری دام، چونكه ئه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌بات و تێكۆشانی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م نایه‌ته‌وه .
وتیشی: سه‌ره‌ڕای ئه‌خنه‌و تێڕوانینم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی (ی.ن.ك) به شانازییه‌وه ئه‌ندامێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌م و درێژه‌پێده‌ی رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال-م.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24