riklam

مه‌راسیمێك بۆ دیلانه‌ و مۆزیكی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم به‌ڕێوه‌چوو

کتێب 12:24 PM - 2019-01-09
.

.

له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌یادی 28 ساڵه‌ی كوردستانی نوێ-دا، ساڵۆنی كوردستانی كۆرێك بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبه‌ نوێیه‌كه‌ی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ( دیلانه‌ و مۆزیك) ڕێكخست.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 9-1-2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌نووسان، ساڵۆنی  كوردستانی نوێ له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی هه‌فته‌یادی 28 ساڵه‌ی كوردستانی نوێدا، كۆڕێكی بۆ ناساندن و دابه‌شكردنی كتێبی " دیلانه‌ و مۆزیك" – ی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ڕێكخست.

له‌كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ر وێڕای ڕوونكردنه‌وه‌ی ناوی كتێبه‌كه‌ی كه‌ له‌هه‌ردوو وشه‌ی ( دیلانه‌) واته‌ گۆرانی و ( مۆزیك) كه‌ ناوی شاخێكه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری كۆیه‌، باسی له‌ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی كرد كه‌ جگه‌ له‌سه‌ربورده‌ی ژیانی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی و قۆناغی پێشمه‌رگایه‌تی، كۆمه‌ڵێك به‌سه‌رهات و ناساندنی ژماره‌یه‌ك شاعیر له‌خۆده‌گرێت كه‌ پێشتر وه‌ك شاعیر نه‌ناسراون.

هه‌روه‌ها نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ كتێبه‌كه‌ چه‌ند به‌سه‌رهاتێكی خۆشی شاعیرانی كۆیه‌شی له‌خۆگرتووه‌، له‌گه‌ڵ باسكردنی چیرۆكی هه‌ندێك له‌شیعره‌كانی نووسه‌ر كه‌ كراون به‌ گۆرانی.

هه‌ر له‌كۆڕه‌كه‌دا چه‌ند پارچه‌ شیعرێكی نووسه‌ر به‌ گۆرانی پێشكه‌شكران له‌وانه‌ش شیعری  " ماڵئاوایی" كه‌ لایه‌ن بورهان محه‌مه‌ده‌وه‌ كراوه‌ به‌ گۆرانی.
ئیمزاكردنی كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن نووسه‌ر و دابه‌شكردنی له‌گه‌ڵ سێدی شیعر و گۆرانی ماڵئاوایی به‌شی كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ بوو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket