riklam

داقوق.. هاووڵاتییه‌كی كورد شه‌هیدبوو

کوردستان 11:37 AM - 2019-01-09
.

.

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق هاووڵاتییه‌كی كورد شه‌هیدبوو.

ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك ئه‌مڕۆ 9-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 11:30  ئه‌مڕۆ له‌ گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق بۆمبێكی چێنراو ته‌قییه‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتییه‌كی كورد به‌ ناوی "سامان ساڵح" كه‌ خه‌ڵكی گوندی حه‌فته‌غاره‌ شه‌هیدبوو.

راشیگه‌یاند: گوندی حه‌فته‌غار ده‌كه‌وێته‌ 15 كیلۆمه‌تر خوار ناوه‌ندی قه‌زای داقوقه‌وه‌و له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ه‌وه‌ چه‌ندینجار تیرۆرستان بۆمبی چێنراویان له‌و ناوچه‌یه‌ ته‌قاندوه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هاووڵاتی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی و زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

 PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket