riklam

وه‌ستا ڕه‌سوڵ: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك ده‌ستوورییه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:31 AM - 2019-01-09
.

.

فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌ستوورییه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوری چواری هێزی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك شتێكی ده‌ستوورییه‌.

شه‌وی ڕابردوو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی خۆی له‌شاری كه‌ركوك هه‌ڵكرد و له‌وباره‌یه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندی دوو یه‌كێتی له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عیراق هیچ ڕێگرییه‌كی یاسایی بۆ هه‌ڵنه‌كردنی ئاڵای كوردستان له‌كه‌ركوك نییه‌ و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كارێكی ئاسایی و یاساییه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket