riklam

نوێنه‌ران سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان دیاریده‌كات

عیراق 10:50 AM - 2019-01-09
.

.

بڕیاره‌ له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌كان هه‌ڵبژێرن.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 9-1-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی نوێنه‌ران چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ دابه‌شكردنی كاری لیژنه‌كان و دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگرو بڕیارده‌ری لیژنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان سه‌رۆكایه‌تی 3  بۆ 4 لیژنه‌ی نوێنه‌رانیان به‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان.

راشیگه‌یاند: لیژنه‌كانی نوێنه‌ران له‌مڕۆوه‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ناو فراكسیۆنه‌كاندا كراون، بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و پۆستانه‌.

ئاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ دیاریكردنی سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نوێنه‌ران ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ست به‌ كاربن بۆ تاوتوێكردن و په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ی كه‌ دێنه‌ نوێنه‌ران، هه‌مان كات چاودێریكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت .

PUKmedia تایبه‌ت
    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket