riklam

ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك هه‌ر شه‌كاوه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:44 AM - 2019-01-09
.

.

جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌نگۆی داگرتنی ئاڵای كوردستانی له‌دوای هه‌ڵكردنی له‌و شاره‌ ره‌تكرده‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، كه‌ هیچ كه‌س و هێزو لایه‌نێك ئاڵای كوردستانی له‌و شاره‌ دانه‌گرتووه‌و له‌ ئێستادا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر شاره‌كه‌ ده‌شه‌كێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ ئاڵاكه‌یان داگرتووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌مڕۆ 9-1-2019 PUKmedia په‌یوه‌ندی به‌ ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد ناوبراو راگه‌یاند: شه‌وی رابردو مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی خۆی له‌و شاره‌ هه‌ڵكرد، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ ئاڵای كوردستان له‌ شاره‌كه‌ داگیرابێت.

 راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و كه‌ناڵی راگه‌یاندنی نابه‌رپرسه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌و هه‌واڵه‌ درۆیانه‌ خه‌ڵكی كوردستان رووبه‌ڕووی دڵه‌ڕوكێ و نیگه‌رانی بكه‌نه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ئێستادا ئاڵای كوردستان له‌ شاری كه‌ركوكی قودسی كوردستان شه‌كاوه‌یه‌و هه‌ر شه‌كاوه‌ش ده‌بێت.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket