riklam

له‌سه‌ر هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

ی.ن.ک‌‌ 10:42 PM - 2019-01-08
.

.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی له‌شاری كه‌ركوك هه‌ڵكرد، راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك  روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بۆ ڕای گشتی لە بارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک.

 

کەرکوک کە ناوچەی جێ ناکۆکەو بەپێ دەستوری عێراق هیچ ڕێگرییەکی یاسایی بۆ هەڵنەکردنی ئاڵای کوردستان نییە. بەڵام دوای وەفاتی سەرۆک مام جەلال ئێمە لە تەواوی بارەگاکانمان ئاڵاکانی ( کوردستان و عێراق و یەکێتی )مان داگرت. بەڵام لە ئۆفیس و هۆڵ و شوێنی کۆبوونەوە و بۆنە نیشتمانییەکان  ئاڵای کوردستان و یەکێتی شەکاوە بووە.

ئەمڕۆش  جارێکی تر بە فەڕمی ئاڵای کوردستان و عێراق و یەکێتی لە سەڕ بارەگاکان دانرانەوە وەک کارێکی ئاسایی و یاسایی...

 

ڕاگەیاندنی مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکوک

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket