سەربازەكان بۆ مەشق و راهێنان رۆشتن، كەچی داوای مافی پەنابەریان كرد
جیهان 09:41 PM - 2019-01-08.
200 سەربازی پاسەوانی سەرۆكایەتی مالی كە بۆ مەشق و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر چووبونە كەندا خۆیان هون كرد و داوای مافی پەنابەریان كرد.
میدیا ناوخۆییەكانی مالی ئاشكرایان كرد كە سەربازەكان دوای تەواو بوونی ڕاهێنانەكان لە مانگی تشرینی دووەمدا لەترسی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەكەیان، لە كەندا خۆیان هون كردووە.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەش كردووە ، كە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیان بۆ دۆزینەوەی سەربازەكان دەستیان بە گەڕان كردووە، هەروەها دەشیانەوێت هیچ زانیاریەك بە میدیاكان نەگات.
ئەوەی ئاشكرا بووە، ئەوەیە كە 80 سەرباز لەكۆی ئەوە 200 سەربازە داوای مافی پەنابەریان لە كەندا كردووە، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە كە وڵاتەكەیان لە شەڕدایە، ئەمانیش گیانیان لە مەترسیدایە، چونكە لە پێشەوەی شەڕەكەدان.
ئەو سەرچاوانە ئەوەشیان ئاشكرا كردووە ، كە دەسەڵاتدارانی مالی داوایان لە كەندا كردووە، كە سەربازەكان بگێڕنەوە بۆ وڵاتەكەی خۆیان، لە ئەگەری ڕەتكردنەوەی داواكەشیان، ئەوا مالی هاوپەیمانێتی سەربازی لەگەڵ كەندا هەڵدەوەشێنێتەوە.
لە ماوەكانی رابردوودا چەند جارێك سەربازانی ئەفریقی لەكاتی مەشق و ڕاهێناندا، داوای مافی پەنابەری لە وڵاتانی رۆژئاوا كردووە، ئەمەش وای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كرد، كە مەشق و راهێنان بە سەربازانی وڵاتە ئەفریقیەكان رٍِابگرێت.
PUKmedia و/ گۆران قادر
سەرچاوە:RT
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئهمریكا: ئازادی رۆژنامهنوسی و مافی مرۆڤ لهههرێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وتهبێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25