riklam

دوای 30 ساڵ چاوه‌ڕوانی گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 08:54 PM - 2019-01-08
.

.

چیرۆكه‌ تراژیدیه‌كانی ئه‌م گه‌رمیانه‌ سوتماكه‌ هێنده‌  زۆرو جۆراوجۆرن،مرۆڤ سه‌ری سوڕده‌مێنێت ئاخۆ چی به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو خه‌م و كۆستانه‌ ده‌گرێت، ئه‌وه‌ته‌ دایكێكی تری تاقانه‌ی ئه‌نفال دوای 30 ساڵ له‌چاوه‌ڕوانی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی بێ ناز سه‌ری نایه‌وه‌.

 

نه‌زیره‌ نه‌جم، یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی سنوری گه‌رمیان، دوای ئه‌وه‌ی خۆی و كوڕه‌كانی به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال ده‌كه‌ون، هه‌رچه‌ند خۆی به‌زیندووی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام كوڕه‌كانی " سالارو جه‌ماڵ" چاره‌نووسیان وه‌ك ئه‌و هه‌زاران كورده‌ی كه‌ هێشتا گۆڕونن دیار نامینێت.

 

هۆشیار قادر نه‌جم، خوشكه‌زای نه‌زیره‌ نه‌جم، كه‌ ماوه‌ی 30 ساڵه‌ ئه‌و ژنه‌ جه‌رگ سوتاوه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا گرتووه‌ته‌ خۆو ژیانیان كردوه‌، بۆ PUKmedia ووتی: به‌داخه‌وه‌ دوای 30 ساڵ له‌چاوه‌ڕوانی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی  ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ دایه‌ نه‌زیره‌ به‌بێ نازو له‌ناو خه‌می چاوه‌ڕوانیه‌كی كۆتای نه‌هاتوو گیانی سپارد.

 

وتیشی: دایه‌ نه‌زیره‌ 30 ساڵه‌ سات به‌ساتی چاوه‌ڕوانی بوو، جلوبه‌رگ و ته‌نانه‌ت كڵاو گوێره‌وی هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ تاكه‌ سه‌روه‌تی ئه‌و بوون له‌م دنیایه‌ له‌ئامێزگرتبوو، تا ئه‌و كاته‌ سه‌ری نایه‌وه‌ ئومێد له‌ناو رۆحیدا زیندووبوو.

 

رونیشكرده‌وه‌:به‌ده‌نگی لێدانی ده‌رگا راده‌چه‌ڵه‌كاو وایئه‌زانی ئه‌وه‌ سالار و جه‌ماڵن گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، مه‌خابن هیچ كات وه‌ك هه‌زاران دایكی تر چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ی ته‌نها خه‌یاڵێك بوو، كه‌پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌وه‌ كرابووه‌ خاك.

 

له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م چیرۆكی له‌و شێوه‌یه‌یی گه‌رمیانی سوتماك نه‌بووبێت و دوا چیرۆكیش نه‌بێت، ئه‌و خاكه‌ هێنده‌ ئازاری گرتووه‌ته‌ خۆی، هه‌ر رۆژێك له‌هه‌ر كوچه‌و شوێنێكیدا برینێك ئه‌كولێته‌وه‌و  ده‌یان و هه‌زاران دایكی جه‌رگ سوتاو رائه‌چه‌ڵه‌كێن.

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس

 

ghjj.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket