riklam

بۆچی ئه‌ردۆگان بینینی بۆڵتۆنی ره‌تكرده‌وه‌؟

جیهان 08:13 PM - 2019-01-08
.

.

ئه‌مڕۆ بڕیار بوو جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا چاوی به‌ ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بكه‌وێت، به‌ڵام ره‌تكرایه‌وه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌توركیا، ئاشكرایانكردوه‌:" هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی بینینی چۆن بۆڵتۆن له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركيا بۆ وته‌كانی چه‌ند رۆژی پێش ئێستای ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ مه‌رجی هێرشنه‌كردنه‌ سه‌ركورده‌كانی سوریاى گه‌ڕاندبوه‌وه‌ له‌كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ناو خاكی رۆژئاوای كوردستان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" ئه‌ردۆگان رایگه‌یاندوه‌، بۆڵتۆن هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توركیا له‌سه‌ر هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ گفتوگۆ ناكات و به‌تیرۆرستیان داده‌نێت".

ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌شی وتووه‌:" لێره‌و له‌وێ وته‌ی جۆراوجۆر ده‌بیستین، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ وته‌كانی دۆناڵد ترامپ مه‌رجه‌عن".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket