riklam

ئاسایشی پارتی كادرێكی تری یه‌كێتی ئازاد ده‌كات

کوردستان 07:39 PM - 2019-01-08
.

.

زیاتر له‌ 2 مانگه‌ ئه‌ندامێكی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی ده‌ستگیركراوه‌و ئه‌مڕۆ ئازادكرا.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 8-1-2019 له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی خالید ئیسماعیل مه‌عروف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی ئازادكرا.

وتیشی: ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی ماوه‌ی 2 مانگه‌ له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتی به‌بێ هیچ هۆیه‌ك ده‌ستگیركرابوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ئازادكردنی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یه‌كێتی له‌دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی بوو بۆ ئازادكردنی كادره‌كانیان.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket