riklam

دهۆك.. هۆڵی نووسەر و روناكبیر ئیبراهیم ئەحمەد دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:17 PM - 2019-01-08
.

.

لە شاری دھۆک ھۆڵی رۆشنبیری نوسەرو سیاسەتمەدارو ڕوناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە.

ڕۆژی 8-1-2019 لە شاری دهۆك لە مەڕاسیمێكی شایستەدا بەئامادەبوونی هەڤاڵ عبدالباری زێباری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری ڕێكخستنی بادینان و هەڤاڵ زكری زێباری ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و هەڤاڵ كەمال دۆسكی لێپرسراوی کۆمیتەی دووی ڕێكخستنی دهۆكی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئەندام و كادیرانی یەكێتی لە سنورەكە ھۆڵی نوسەرو سیاسەتمەدارو ڕوناكبیری گەورەی گەلی كورد مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەد کرایەوە.

لە چەند ووتەیەكی جیادا بە گرنگیەوە باس لەوەكرا كە بەبەردەوامی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەمخۆرو پاڵپشتی ڕێكخستنەكانی یەكێتی بوون لە بادینان.

جێی وەبیرهێنانەوەیە هۆڵی نوسەرو ڕناكبیرو سیاسەتمەداری گەورەی گەلەكەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەسەر ئەرکی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد نۆژەنكراوەتەوەو سەرجەم پێداویستیەكانی بۆ دابینكراوەو بۆ ئەو مەبەستەی وەك ناوەندێكی ڕوشنبیری بۆ ھوشیارکردنەوە و رۆشنبیری گەنجان و کادرانی یەکێتی سودی لێوەربگیرێت.

PUKmedia فەرمان عەبدولڕەحمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket