riklam

وه‌زیری شه‌هیدان داوای هاوكاری له‌ ئه‌مریكا ده‌كات

کوردستان 07:13 PM - 2019-01-08
.

.

‎وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی کرد لە کۆنسولی گشتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

پێشنیوەڕۆی رۆژی 8/1/2019 مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە ستیف فیگن، کۆنسولی گشتی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێدا کە بریکاری وەزارەت ئامادەی بوو، سەرەتا وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وردەکاری سەردانی شاندی وەزارەتی بۆ ئەمریکا و دیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە خستە ڕوو و ھیوای خواست لە میانەی ئەو سەردانەدا جەختی لێکراوەتەوە، ئەو‌انیش بەدواداچوونی بۆ بکەن و بە تایبەتی فراوانکردنی تیمەکەی کەریم خان کە داوایان کردبوو نوێنەرایەتی وەزارەتی شەھیدان و حکوومەتی تێدا بێت.

ھەروەھا پشتیوانیکردنی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بکەن بۆ دامەرزاندنی تاقیگەی پسپۆڕی بۆ ناسینەوەی قوربانیان ھاوشێوەی ئەوەی لە وڵاتی کۆسۆڤۆ کراوە.

لە لایەکی ترەوە داوای کرد، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھاوکار بێت بۆ رێکخستنی مۆنۆمێنتەکانی ھەرێم تایبەت بە فراوانکردنی تیمی کەریم خان کە بە بڕیاری ٢٩٧٣ ی ئەنجوومەنی ئاسایش دامەزراوە، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان روونی کردەوە کە لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٥ ھەزار بەڵگە کۆ کراوەتەوە و سەرباری ئەو بەڵگانەی کە رێکخراوە ceja کۆی کردوونەتەوە. دەکرێت ئەم بەڵگانە سوودی لێوەربگیرێت دوای ئەوەی لێکتێگەیشتنێک واژوو دەکرێت لەگەڵ کەریم خاندا.

سەبارەت بە پرسی گۆڕە بە کۆمەڵەکان، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان گوتی: ‘’٧٠ گۆڕی بە کۆمەڵی قوربانیانی شەڕی داعش بوونیان ھەیە کە تاکو ئێستا ھەڵنەدراونەتەوە، ئێمە داواکارین بە ئامادەبوونی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە تایبەتمەندە نێودەوڵەتییەکان ھەڵبدرێتەوە و سوود لەو بەڵگانە وەربگیرێت کە بەردەست دەکەون، ھیوادارین کۆنسولخانەی ئەمریکا ھاوکارمان بێت لە جەختکردنەوە لە جێبەجێکردنی یاسای ژمارە ٥ ی ٢٠٠٦ (یاسای پاراستن و ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی عيراق) و جەخت لە حکوومەتی عيراق بکرێت کە بە ھەماھەنگی ھەرێم ئەم کارانە ئەنجام بدرێت’’. ھەر وەک دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت یان دادگایەکی تێکەڵاو بە ستانداردی بێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ی كاروباری شه‌هیدان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket