riklam

كاریگەری دواكەوتنی كابینەی حكومەت

بیروڕا 06:59 PM - 2019-01-08
.

.

بێگومان لە هەموو ووڵاتێك ئارامی ئیداری  كاریگەری  دەبێت لەسەر  ئارامی  ئابوری و سیاسی ماوەیەكی زۆر تێپەڕی بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەڵام تائێستا نەكۆبونەوەكانی پەرلەمان  ئەنجام دراوە  نەسەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردراوە.نە كابینەی (9) ی حكومەتی هەرێم  پێك هێنراوە  ئەمەش وای كردووە  بۆشایی ئیداری  و سیاسی دروست ببێت دامودەزگا ئیداریەكانی حكومەتی هەرێم وەكو پێویست كارە ئیداریەكانی  خۆی ئەنجام نەدات و كاروباری هاوڵاتیان  وەكو خۆی نەڕوات بەڕێوە  بەتایبەتی لەبواری بازرگانی دا.

كاری كردۆتە سەرجوڵەی بازاڕ هەرچەندە پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان  لەگەڵ دنیای دەرەوە لەسەرئاستی كەرتی تایبەت و كەرتی گشتی گەشەیەكی باش و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە دڵخۆشكەرانەیە بەڵام ڕاستیەك هەیە دەبێت هەموولایەك بیزانێت كاراكردنی دامودەزگا ئیداریەكان بۆئەوەی هەموو لایەنێكی ئیداری پەیوەندی دار بەكارو چالاكی ڕۆژانە و ئەنجام دانی بەرنامەی حكومەتی نوێ‌ ی هەرێم بەتایبەت بەرنامەی ئابوری لەچوار چێوەی و هاوكاری كارئاسانی بۆكەرتی تایبەت و كۆمپانیابیانی و ناوخۆییەكان و چاودێری بازاڕو هاوردەكەران و كاڵای بیانی كە ئەهێنرێتەبازارەوە هەنگاونانی خێرابۆتۆكمەكردنی ژێرخانێكی ئابوری بەهێز ئەویش بەوەدەبێت  هەرێمەكەمان بەرەوهەرێمێكی وەبەرهێنەر بەرین لەبواری  كشتوكاڵ- پیشەسازی- گەشتیاری.

پێویستی بەهاوكاری و كارئاسانی دامەزراوەكانی حكومەتی نوێ‌ ی هەرێم دەبێت.

لایەنەسیاسیەكان دەبێت دەرفەت نەدەن هەرێم توشی قەیرانی دارایی ببێ تەوە بەتایبەتی لەمكاتەدا ئابوری هەرێم بەرەوباش بوون دەڕوات قەیرانەكە تێپەڕێنرا ،یەكێتی و پارتی كە دوو هێزی بنە ڕەتین لەڕووی سیاسی و سەرجەم دەسەڵاتەكانی حكومڕانی پارتی نابێت بەدیدوبۆچونی خۆی بەدەسەڵات و كورسیەكانی پەرلەمان بیرلەپێك هێنانی  كابینەی نوێ‌ بكاتەوە ئەبێت ئەوڕاستیە بزانێ‌ بەبێ‌ یەكێتی  نیشتمانی كوردستان  ناتوانێ‌ ئەم ووڵاتە بەرێت بەڕێوە ئەبێت لەگەڵ یەكێتی هاوبەشی و هاوسەنگی لە حكومەتی نوێ‌ دا ڕەچاوبكات و ئەولایەنەسیاسیانەی تریش بەشداری لە كابینەی (9) دائەكەن بەپێی قەوارەی سیاسی و كورسیە كانیان بەشداریان هەبێت ئەگەر پارتی هەربەم جۆرە پێداگری بكات و لەسەر بۆچون و ڕای خۆی ئەوا پێك هێنانی  حكومەت زیاتر دوائەكەوێت كاریگەرێ‌ كانیشی ڕەنگدانەوەی خراپی دەبێت پارتی دەبێت ئەوە بزانێت  یەكێتی ناچێتە ژێر باری ئەوگەمەناڕەوایەی پارتی دەیكات بۆ پێك هێنانی كابینەی نوێ‌ ی حكومەتی هەرێم ئەوكاتەش خۆیان قەرزاری مێژوو ئەكەن لەبەرامبەر دواكەوتنی پێك هێنانی حكومەت و دەرهاویبشتە خراپەكانی. 

یاریدەدەری سكرتێری گشتی      

بۆكاروباری بازرگانی و كاسبكاران

عبدالله حاجی سعید

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket