riklam

سه‌رۆك كۆمار داوای هاوكاری به‌ریتانیا ده‌كات

عیراق 05:30 PM - 2019-01-08
.

.

راوێژكاری وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمرۆ سێ‌ شەممە 8_1_2019 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد پێشوازیكرد لە جۆن میلەر گەورە راوێژكار وەزارەتی بەرگری به‌ریتانیا لە خۆرهەڵاتی ناوەراست 

لەدیدارێكدا كە جۆن ویلكس باڵیۆزی به‌ریتانی لە عيراق ئاماده‌ی بوو، وه‌فدی میوان باسیان له‌ به‌رنامه‌ و پلانی خۆیانكرد له‌ بواری هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی نێوان عيراق و به‌ریتانیادا.

سەرۆك كۆمار رایسپاردن هاوكار بن  بۆ یارمه‌تیدانی  عيراق لە جەنگی دژ بە داعش و تیرۆر و‌ چەسپاندنی ئۆقرەیی لە ناوچەكەودا، هه‌روه‌ها رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و پشتیوانیكردنی هێزەكانی عيراقی بەرز نرخاند.

لەلای خۆیەوە بەڕێز میلەر بە بایەخەوە باسی لەو سەركەوتنانە كرد كە عيراق بەسەرگروپی داعشی تیرۆریستی بەدەستیهێناوە، هاوكات ئاماژەی كرد بۆ  هەماهەنگی هاوبەشی نێوان به‌ریتانیا و عيراق و پابەندبوونی وڵاتەكەشی دووپاتكردەوە لە پشتیوانیكردنی عيراق بۆ راهێنانی هێزە عيراقییەكان و پڕچەكردنیان و بە هێزتركردنی توانایی سەربازیی.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار 

o18.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket