riklam

ئاگادارییەكی گرنگ لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێران

کوردستان 04:59 PM - 2019-01-08
.

.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەكات كە سبەینێ 9-1-2019 بەپێی پێشبینییەكانی دەزگای كەشناسی هەرێم شەپۆلێكی بەفرو باران ڕوو لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی دەكات، بۆیە ئاگادارتان دەكەین كە تكایە سبەینێ بەهیچ شێوەیەك روو لە ناوچە شاخاوییەكان نەكەن بەمەبەستی كات بەسەربردن، وە ئەگەر لە حاڵەتی زۆر تایبەت و پێویستدا بوو پێویستە ئاگاداری ڕێنماییەكانی ئەو ئەفسەرو كارمەندانە بن كە لە سنووری ناوچە شاخاوییەكان لە ئەركدا دەبن.

ساڵانە شەپۆلی سەرماو باران و بەفر روو لە شاری سلێمانی دەكات و دەبێتە هۆی بەستنی شەقامەكان كەئەمەش هۆكارە بۆ خلیسكاندنی ئوتومبیل و دروست بوونی رووداوی نەخوازراو.

لەكاتی بوونی هەر رووداوێكی نەخوازراو دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بكەن كە 24 كاتژمێر لە ئەركدا دەبن: 

كۆنترۆڵی هاتووچۆ: ۱۸۸

بەرگری شارستانی: ۱۱٥

پۆلیسی فریاكەوتن: ۱٠٤ 

PUKmedia  راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket