riklam

تەئكید لەسەر گرنگی پێدانی كارەبا و كۆنتڕۆڵكردنی دەكرێتەوە

کوردستان 04:34 PM - 2019-01-08
.

.

بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی دابەشكردنی كارەبا لەسەر پارێزگاكان بە پێی ئەو بڕە كارەبایەی كە بەرهەم دەهێنرێت پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەدیوانی وەزارەتی كارەبا هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبا لەگەڵ راوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی كارەبای پارێزگاكان كۆبووەوە.

 لەو كۆبوونەوەیەدا كە بەڕێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا و لێپرسراوانی كۆنترۆڵی كارەبا ئامادەیبوون، بریكاری وەزیری كارەبا گوێبستی ئەو ئاستەنگانە بوو كە دێتە بەردەم گواستنەوەی كارەبا بۆ پارێزگاكان بەتایبەتی بۆ پارێزگای دهۆك و دۆزینەوەی رێگە چارەسەری زانستی و گونجاو. 

تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەهەڵسەنگاندنی دۆخی كارەبا لەساڵی رابردوو، كە وێڕای قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە و هەڵكشانی خواستی بەكارهێنانی كارەبا توانرا بەدادپەروەرانە كارەبا بگەیەنرێتە پارێزگاكانی كوردستان، لەدرێژەی قسەكانیدا هۆگر شاڵی تەئكیدی لەسەر گرنگی عەدالەتی پێدانی كارەبا و كۆنترۆڵكردنی كردەوە.

 كە پێویستە  بە دادپەروەرانە وزەی كارەبا بەسەر هاوڵاتیانی پارێزگاكاندا دابەش بكرێت، سوپاسی و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیشی كرد كە بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ سوتەمەنی پێویست بۆ بەگەڕخستنی دوو یەكەی كارەبا لە دهۆك دابین بكات ، چەند ئۆپشنێكیش خرایەڕوو بۆ ئەوەی بتوانرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری دهۆكدا ئەو ئاستەنگ و گرفتانە چارەسەر بكرێت كە دێتە بەردەم گواستنەوەی كارەبا بۆ پارێزگای دهۆك .

PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا

 

769.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket