riklam

به‌ڕه‌سمی سه‌رۆك كۆمار بۆ ده‌وحه‌ بانگهێشتده‌كرێت

عیراق 03:20 PM - 2019-01-08
.

.

له‌ سه‌ر بانگهێشتی ئه‌میری وڵاتی قه‌ته‌ر شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 10-1-2019 به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته‌ ده‌وحه‌ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح به‌ ره‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌میری قه‌ته‌ر و گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی ده‌كرێت و هه‌ردوولا دۆسیی په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و قه‌ته‌ر و دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كان كه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ روو ده‌ده‌ن گفتوگۆی له‌ باره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌م سه‌ردانه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ ناوچه‌یی‌ و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی ‌سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح بۆ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عيراق ئه‌نجامی ده‌دات له‌ میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ ئاماده‌یی سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح پێگه‌ی عیراق پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت‌ و رۆڵی شایسته‌ی خۆی بگێڕێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket