riklam

وێنە.. مۆبایلی داهاتووی ئایفۆن سێ كامێرایە

هەمەرەنگ 02:43 PM - 2019-01-08
.

.

نوێترین وێنەی مۆبایلی ئایفۆن بڵاوكرایەوە، كە گۆڕانكاریەكی زۆر لە دیزاینی كراوە و سێ كامێراشی لە پشتەوە بۆ دانراوە، كە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی.

ماڵپەری digit ئاشكرای كرد كە كۆمپانیای ئەپڵ  كار لەسەر نوێترین مۆبایلی دەكات كە لە ساڵی 2019دا دەیخاتە بەردەستی بەكاربەرانی، وەك هەمیشەش  سێ مۆبایلی جیاواز بەرهەمدەهێنێت، بەپێی هەواڵی ماڵپەرەكە، مۆبایلی نوێی ئایفۆن لە ڕووی دیزاین و ژمارەی كامێراوە تەواو جیاوازە لە نەوەكانی پێش خۆی،  وەك لە وێ،ەكەشدا دەردەكەوێت مۆبایلەكە خاوەنی سێ كامێرایە كە لە چوارچێوەی چوارگۆشەیەكی بەرزدا جێگیر كراون، دوو كامێرەیان لە سەرەوەیەو ئەوی تریش لە خوارەوەیە.

ئەو وێنەیە هاوتەریبە لەگەڵ هەوڵەكانی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرزكردنەوەی تەكنەلۆژیای كامێرای پشتەوە، هەروەها ئەپڵ بە نیازە بە هەماهەنگی كۆمپانیای سۆنی تەكنەلۆژیای  D-TOF3 لە مۆبایلەكانیدا دابنێت، بەمەش كامێرەكانی ئایفۆن رۆلێكی گرنگیان دەبێت لە گرتنی وێنەی سێ دووری و نیشاندانی وێنە بە روونیەكی زۆر و هەمەلایەنە.

ئەوەی كە ئاشكرا بووە، ئەوەیە كە كامێرای سێیەم  زیاتر تەركیز دەخاتە سەر  ئەو شتەیە كەدەمانەوێت وێنەی سێ دووری بگرین و كارەكە خێراتر دەكات، هەروەها ئەو لەمپەرانەش تێكدەشكێنێت كە بەهۆی تاریكیەوە كار لەسەر وێنەكان دەكات، بۆ ئەمەش  لە رێگەی شەپۆلی لێزەریی و پێوانەكردنی دوورییەكەیەوە لەمپەرەكە لادەبات، بۆ ئەم كارەش پێویستی بە ئامرازێكی هەستی هەیە كە بۆی دانراوە.


PUKmedia   و/گۆران قادر
سەرچاوە: عالم التقنیە

0.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket