riklam

عه‌قدى نیكاحه‌كه‌

بابەتی گۆڕاو 02:30 PM - 2019-01-08
.

.

عه‌قدى نیكاحه‌كه‌

× ئه‌ڵێم مادام بێ ئیشى به‌گم بۆچى ته‌ماشاى كتێبێ شتێكمان بۆ ناكه‌ى بزانین ئه‌م حكومه‌ته‌ كه‌ى چاك ئه‌بێ؟
ـ عه‌جه‌له‌ى لى َمه‌كه‌ رۆڵه‌ گیان هێشتا ساوایه‌.
× حكومه‌ت ساوایه‌؟!
ـ به‌ڵێ.. به‌پێ ى ته‌قویمه‌كه‌ى ته‌ئریخ ساوایه‌.
× ساواى چى به‌گم بۆ خاترى خوا؟!!.. ته‌ماشاكه‌ ئینته‌رنێت له‌و مناڵتره‌ كه‌چى ئه‌ها چى له‌ دنیا كرد؟!
ـ ئاخر ئه‌وه‌ ئه‌قڵه‌كه‌ته‌ نه‌گبه‌ت. ئینته‌رنێت چۆن به‌راورد ئه‌كرێ به‌ حكومه‌ت!!!
× ده‌باشه‌ رجوع بوومه‌وه‌ و ئیتر گله‌ییش له‌ حكومه‌ت ناكه‌م چونكه‌ ساوایه‌.
ـ ئه‌رێ بیل موناسه‌به‌، كوڕه‌ بچوكه‌كه‌ت چۆنه‌؟
× خراپ نى یه‌.. باشه‌.
ـ چى یه‌؟! ئه‌ڵێ ى زۆر لێ ى رازى نیت!
× چۆن لێ ى رازى بم گه‌وره‌م؟ له‌م وه‌زعه‌ قۆڕه‌دا هاتووه‌ سه‌گێكى بچكۆله‌ى تووكنى راگرتووه‌ رۆژى مریشكێكى سوره‌وه‌كراوى بۆ ئه‌كڕێ.
ـ ئه‌هـ برا!!.. مریشكێكى سوره‌وه‌كراو بۆ سه‌گێك؟!... دیاره‌ خۆى قه‌لێك ئه‌خوا!!
× نه‌خێر نه‌وه‌ڵـڵا.. خۆى گۆشت ناخوات، نه‌باتى یه‌.
ـ نه‌باتى یه‌ و سه‌گ به‌خێو ئه‌كات؟! به‌ڕاستى عه‌كسه‌... خوا فرسه‌تت بدات.
× ئوستاز گیان من له‌چاو عه‌زه‌ى برامدا پاشام.. ئه‌و قوڕبه‌سه‌ره‌ مناڵێكى هه‌یه‌ تازه‌ پێ ئه‌گرێ كنتاكى و پیتزا نه‌بێ نایخوا.
ـ كنتاكى و پیتزا؟!.. له‌و نه‌گبه‌تى یه‌!!
× ده‌ وه‌ڵـڵاهى من له‌ عه‌مرى ئه‌وا بووم نه‌یان ئه‌هێشت پیاڵه‌ چاكه‌ش ته‌واو بكه‌م ئه‌یانگو میز ئه‌كه‌ى به‌ خۆتا.
ـ به‌ ره‌ئى من خۆت و عه‌زه‌ى براشت له‌ ژنه‌كانتان ئه‌ترسن بۆیه‌ مناڵه‌كانتان وان.
× به‌ عه‌كسه‌وه‌.. ژنه‌كه‌ى من ئه‌وه‌نده‌ حوڕییه‌تى داومه‌تێ ئه‌ڵێ بڕۆ ژن بێنه‌.
ـ به‌ جددى؟!
× ئه‌رێ به‌خوا.. به‌س یه‌ك شه‌رتى هه‌یه‌.
ـ شه‌رته‌كه‌ چى یه‌؟
ـ ئه‌ڵێ عه‌قدى نیكاحه‌كه‌ت ببه‌ بۆ قونسوڵخانه‌ى سعودیه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket