riklam

تیۆره‌كانی گه‌شه‌كردن و دروستبوونی ده‌وڵه‌ت

کتێب 01:58 PM - 2019-01-08
.

.

ئه‌م كتێبه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی یاسایی و سیاسییه‌ له‌سه‌ر دروستبوون و سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت كه‌ هه‌ڵگورد جه‌لال ئه‌نجامی داوه‌.

ئه‌م كتێبه‌ له‌پێنج به‌ش پێكهاتووه‌، به‌شی یه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌كردنی مێژووی ده‌وڵه‌ته‌ كه‌ شه‌ش باس له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌وڵه‌تی خێڵه‌كی، ئیمپراتۆریه‌تیه‌كانی خۆرهه‌ڵات، ده‌وڵه‌ت شاره‌كانی یۆنان، ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌وڵه‌ت و چه‌ند بابه‌تێكی تر ئه‌و به‌شه‌ پێكدێنن.

به‌شی دووه‌م باس له‌ ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات، له‌و به‌شه‌دا كه‌ دوو باس له‌ خۆ ده‌گرێت باس له‌ ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێوه‌ره‌ یاساییه‌كان و ڕێكخستنی سیاسی و پێوه‌ره‌ یاساییه‌كان ده‌كات.

به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ بۆ جۆره‌كانی ده‌وڵه‌ت ته‌رخان كراوه‌ كه‌ تێدا باس له‌ ده‌وڵه‌تی ساده‌ و ده‌وڵه‌تی ئاوێنه‌، ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ری ته‌واو و ده‌وڵه‌تی كه‌م سه‌روه‌ری ده‌كات.

به‌شی چواره‌م باس له‌ دروستبوونی ده‌وڵه‌ت و شێوازه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دانپێدادان ده‌كات.

به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌ لێپرسراوێتی نێوده‌وڵه‌تی و توخمه‌كانی لێپرسراوێتی نێوده‌وڵه‌تی و سروشتی لێپرسراوێتی و جۆر و مه‌رجه‌كانی لێپرسراوێتی و لێپرسراوێتی دیبلۆماسی و چه‌ند بابه‌تێكی تر ده‌كات.

له‌كۆتاییدا ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌كان كراوه‌.

PUKmedia  هه‌نگاو جه‌عفه‌ر 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket