riklam

د.به‌رهه‌م كارنامه‌ له‌ژماره‌یه‌ك باڵێۆزی نوێی عیراق وه‌رده‌گرێت

عیراق 01:53 PM - 2019-01-08
.

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ 8-1-2018 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌ مه‌رسیمێكدا به‌ جیا كارنامه‌ی باڵیۆزانی نوێ هه‌ریه‌ك له‌ باڵیۆزان جانگ كیونگ ووك باڵیۆزی كۆماری كۆریای باشوور و هرئایتشا بولایدیان باڵیۆزی كۆماری ئه‌رمینیا و مارتن فیتك باڵیۆزی كۆماری چیك و توبولی لو بایا باڵیۆزی كۆماری زامبیا و زبید زاده‌ باڵیۆزی كۆماری تاجیكستان وه‌رگرت و پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ ئه‌ركه‌ نوێكه‌یاندا لێكردن.

له‌ مه‌راسمیی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كانیان باڵێوزان باسیان له‌ به‌رنامه‌ و پلانی خۆیانكرد بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عیراق له‌ پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی عیراق و ئه‌و وڵاتانه‌، هاوكات پشتیوانی سه‌رۆك كۆماریان بۆ سه‌رخستن و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیان به‌ پێویست زانی، هه‌ر یه‌ك له‌ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و نه‌سیر عانی سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماده‌ی مه‌ره‌سیمه‌كه‌ بوون.

PUKmedia نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket