riklam

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواده‌خرێت

عیراق 01:39 PM - 2019-01-08
.

.

به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دانیشتنی ئاسایی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دواخرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی و به‌بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دواخرا بۆ سه‌عات 11ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌.

وتیشی: له‌دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت  و هه‌مان به‌رنامه‌ ده‌بێت.

بڕیاربوو له‌كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، كه‌دواخرا بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای پێشنیازكراوی هه‌مواركردنه‌وه‌ی خزمه‌ت و خانه‌نشینی سه‌ربازی ژماره‌ی 3ی ساڵی 2010 و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای خزمه‌ت و خانه‌نشینی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ژماره‌ی 18ی ساڵی 2011ده‌كرێت، به‌پێی كارنامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌هاوپه‌یمانی سائیرون رایگه‌یاندووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان گفتوگۆ ناكرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket