riklam

زیانه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكرا ده‌كرێت

ئابوری 11:32 AM - 2019-01-08
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بۆ توركیا ڕۆژانه‌ 15 هه‌زار دۆلار زیان به‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ ده‌گات.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8-1-2019 تاهیر عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ بۆ توركیا ڕۆژانه‌ 15 هه‌زار دۆلار زیان به‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ گه‌یشتووه‌.

 وتیشی: له‌ساڵی 2018 دا به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بڕی 5 ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دۆلار زیانی ماددی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی گه‌یشتووه‌ و له‌ساڵی 2018 دا 82% گه‌شته‌كان له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ كه‌می كردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ساڵی 2018 دا 309869 كه‌س توانیویانه‌ له‌ڕێگه‌فڕۆخانه‌ی سلێمانی گه‌شت بكه‌ن  كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 كه‌می كردووه‌، له‌ساڵی 2017 دا 485156 كه‌س توانیویانه‌ له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی گه‌شت بكه‌ن .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket